بە دیمەن

ئیدریس باڵوکەن: دەوڵەت و کۆمەڵگەش دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرن

ئیدریس باڵوکەن ئەندامی شاندی ئیمرالیی پێشوو ئاماژەی بەوەدا پێویستە مانیفێتستۆی ڕێبەر ئاپۆ بە ڕوانگەیەکی مێژوویی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و سەرنجی خستەسەر ئەوەش پڕۆسەکە بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەخاتە ئەستۆی هەمووکەسێک بە تایبەت دەوڵەتەوە.

بانگەوازی 'ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوبات لە لایەن شاندنی ئیمراڵییەوە ڕاگەیاندرا، لە تورکیا، کورستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئاستی نێونەتەوەییدا زۆر دەنگدانەوەی هەبوو. ئەم هەڵوێستە مێژووییەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری سیاسی و دیموکراتیکی پرسی کورد نیشان دا، لە لایەن ئەندامی پێشووی شاندی ئیمراڵی سیاسەتمەداری کورد ئیدریس باڵوکەنەوە هەڵسەنگێندرا.

'کاریگەری هەنگاوە ستراتیژییەکە لە ماوەیەکی کورتدا لێی تێدەگەن'

باڵوکەن لە سەرەتایی قسەکانییدا گوتی: "پێشتر ئەمەمان بینی. ڕووداوەکانی هەرێمەکە و ناوخۆی زۆر باش هەڵدەسەنگێنێت، لێکۆڵینەوە لە سیاسەتی پشت پەردەی پەنجا، سەت ساڵی دەکات. کاتێک ئەمە دەکات بە پێی ڕاستییەکانی کۆمەڵگەی، فەلسەفی، سۆسیالۆژیک و سیاسی هەڵوێست وەردەگرێت. هەربۆیە تێگەشتن لە هەنگاوی ستراتیژیکی بەڕێز ئۆجالان بۆ ئەو مرۆڤانەی سیاسەتی ڕۆژانەی هەڵدەسەنگێنن قورس دەبێت، بەڵام تاوەکو پڕۆسەکە بەڕێوە بچێت، بەهای هەنگاوە تێدەگەن.

ئەگەر بە بیرتان بێت، هەنگاوی پڕۆسەی چارەسەری ٢٠١٣-٢٠١٥ دەستی پێکرد، شەڕێکی سەخت هەبوو. زیندانی کردنی سیاسی هەبوو. حکومەت لەسەر سیاسەتی کورد و دیموکراتیکبوونی ئیرادەیەکی نیشان نەدا.

هەندێک کەس ئەم پرسیارە دەکات 'لە دۆخێکی وادا کە ئەم هەموو شتە ڕوودەدات بۆچی پێویستە پڕۆسەیەکی بەم شێوەیە دروست ببێت؟ بەڵام لەگەڵ کاتدا پێشکەوتنەکان لە ڕۆژئاوا ڕوویدا، پڕۆسەی شۆڕش لە ڕۆژئاوا ڕوونبوو، تەڤگەری سیاسی کورد لە کەسێتی هەدەپەدا لە سیاسەتی تورکیا لە سەتا ٦-٧ تێپەڕی بۆ ئاستی سەتا ١٣ و لە سیاسەتی تورکیادا گەشتە قۆناغێکی کاریگەرەوە؛ لە نێو هەر دوو هێزە بنەرەتییەکەدا بوو بە ناونیشانی ئەلتەرناتیڤی سێیەم.

بەها ئەو هەنگاوە بەڕێز ئۆجالان ناویەتی لە کاتێکی کەمدا لێی تێدەگەن. کاریگەرییەکانی لە ماوەیەکی درێژدا هەموو پێشکەوتنەکان دیاری دەکات و دەبێت بە سەردەمێکی مێژووی. هەربۆیە ویستم بە تایبەتی باسی ئەمە بکەم".

'بەڕێز ئۆجالان بەرپرسیارێتی دەدات بە هەمووکەسێک'

ئیدریس باڵوکەن سەرنجی خستەسەر بەرپرسیارێتی هەمووکەسێک کە ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی پێکردوە و گوتی: "پێش هەموو شتێک بانگەوازی لە دەوڵەت و حکومەت کرد بۆ ئەوەی سەدەی نوێ لە دەست نەچێت، سەدەی نوێ لە دەوری کۆمارێکی دیموکراتیک بونیاتدەنرێت و پێش ئەوەی سیاسەتی دیموکراتیک بکرێتەوە پێویستە ئاستەنگی لە پێش دیموکراسی هەڵبگیرێت و بە پێی ئەمە گۆڕانکاری یاسایی ئەنجام درێت.

بانگەوازەکە ئەرک و بەرپرسیارێتی دەدات بە لایەنی کورد گۆڕانکاری دیموکراتیک بۆ خۆی بکات بە بنەما، خۆی بە پێی ئەمە بە ڕێکخستن بکات، سیاسەتی سەردەمی لەم چوارچێوەیەدا هەڵبسەنگێنێت. هێزی گۆڕانکاری دیموکراتیکی تەڤگەری سیاسی کورد لەم چوارچێوەیەدا نیشانی دەدات، پراکتیکی سەرکەوتوو لە کاتێکی نزیکدا نیشان دەدا، دەیهێنێتە پێش چاوانی بە پێی ڕوانگەی بەڕێز ئۆجالان لە نێو هەوڵدانێکی بەرفراندایە.

لەگەڵ ئەمەشدا بەڕێز ئۆجالان لەم بابەتی ئاشتیی و دیموکراسییەدا بەرپرسیارێتی دەدات بە هەموو کۆمەڵگە. بۆ پشتگیری پڕۆسەکە، کۆمەڵگەیبوون و سەرکەوتنی هەمووکەسێک دەبێت بەشداری پڕۆسەکە بکات.

پێویستە مرۆڤ بە پێی ڕوانگەکانی بەڕێز ئۆجالان بکەوێتە نێو هەوڵدانی بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتیی، ئەمەش هەماهەنگی چارەسەرکردن دەدات.

تێکۆشان بۆ ئاشتیی و دیموکراسی پڕۆسەکە مەزنە، بە دەستەجەمعی و فیداکاری، نابێت تەنها بۆ یەک کەسی جێی بهێڵین. لایەنی کۆمەڵگەبوون لە پڕۆسەکانی پێش ئێستادا سەرنەکەوت لەم کاتەدا (هەڵوێستی حکومەت و دەوڵەت و چی دەبێت با ببێت) دەبێت بە فراوانکردنی ئەم پڕۆسەیە فشاری ئاشتیی و دیموکراسی لەسەر حکومەت و دەوڵەت بکات".

'پشتگری ئۆپۆزسیۆن دەبێت لە ئاستیی قسەکردندا نەمێنیتەوە'

باڵوکەن لە کۆتایی قسەکانییدا گوتی: "ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی جەهەپە لە دەستپێکی پڕۆسەکەدا لە ئاستی قسەکردندا نزیکایەتی ئەرێنی نیشان بە پڕۆسەکەدا. مەهەپە و دەوڵەت باخچەلی بە شێوەیەکی کاتیگۆریک لەبەردەم پڕۆسەکانی چارەسەری پێشتردا ڕادەپەڕین لەم پڕۆسەیەدا لە ئاستیی گوتندا هەڵوەستەیەک لەسەر پێویستی تورکیا بە ئاشتیی نیشان دەدەن. ئەمەش گرنگە.

بەڵام دەبێت ئەمە لە ئاستی گوتندا نەمێنێت. لە ئەنجوومەنی تورکیا ئێستا پارتی مارژیناڵ، نەتەوەپەرەست، نەژداپەرەستی بچوک و گەورە هەیە، جگە لەم لایەنانە هەموو لایەنە سیاسییەکانی ناو ئەنجوومەن و دەرەوەی ئەنجوومەن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاماژەیان بەوەکردوە پشتگیری پڕۆسەی ئاشتیی مەدەنی دەکەن. ئەمە زۆر گرنگە بەڵام دەبێت لە ئاستیی قسەکردن نەمێنێتەوە و دەربازی چالاکیی ببێت".