ئیهادە راپۆرتی بومەلەرزەی ئاشکرا کرد: زۆرترین بودجە بۆ شەڕ تەرخان کراوە

هاوسەرۆکی گشتی ئیهادە (کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی تورکیا) رایگەیاند، دەوڵەتی تورک زیاترین بودجەی بۆ شەڕ خەرج کردووە.

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی تورکیا (ئیهادە) لەبارەی پێشێلکاریەکان لە هەرێمەکانی بومەلەرزە راپۆرتێکی ئامادە کرد. راپۆرتەکە لە ناوەندی گشتی ئیهادە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاشکراکرا. ئەرەن کەسین و ئوزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکانی ئیهادە و بەڕێوەبەرانی ئیهادە بەشداریان لە کۆبونەوەکەدا کرد.

ئوزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی ئیهادە رایگەیاند کە کارەساتی سروشتی بۆ کۆمەڵکوژی گۆڕاوە و وتی، " ئەگەر سیستمێکی ئۆتۆریتەر کە لەسەر فەرمانی کەسێک وڵاتێکی ٩٥ ملیۆن کەس بەڕێوە ببات، ئەنجامی کارەساتەکە بەم شێوەیە دەبێت. لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان دۆخی نائاسایی راگەیەندرا. دۆخی نائاسایی بە خراپی بەکار دەهێنن و پێویستی بە دۆخی نائاسایی نەدەکرد. دوو سێ رۆژ دەوڵەت هیچ هەوڵێکی نەدا. مرۆڤەکان رووبەرووی مردن کرانەوە. بۆ پاراستنی مافی ژیان چاودێری هەموو جێگەیەک دەکەین. هاوکاریەکان رێگریان لێکرا. دەسەڵات رێگری لە هاوکاری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش کرد."

ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی ئیهادەش رایگەیاند کە دەوڵەت زیاترین بودجەی بۆ شەڕ خەرج کردووە و وتی، " دەوڵەت بۆ کوشتنی مرۆڤەکان پارە خەرج دەکات، نەک بۆ پاراستنیان. ئێمە ناتوانین بومەلەرزەکە بە تەنیا وەک کارەساتێکی سروشتی پێناسە بکەین. لە هەمان کاتدا کۆمەڵکوژیەکە. لەبەرئەوەی زۆر مرۆڤ شانسیان هەبوو کە نەمرن، بەڵام سات بە سات بەرەو مردن چوون. دەوڵەت کامێرای حەڕار نەبردە ناوچەکانی بومەلەرزە و تەنیا بۆ کوشتنی مرۆڤ بەکاری دەهێنێت. ئەگەر کامێرای حەراری بۆ ناوچەکە رەوانە بکرایە، زۆر کەس رزگاریان دەبوو."

بەڕێوەبەرانی ئیهادە لەبارەی پێشێلکاریەکانی مافەکان لە ناوچەکانی بومەلەرزە بە کورتی قسەیان کرد.

ئیهادە، راپۆرتەکەی بە فراوان لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاودەکاتەوە.

ف.ق