ئیهادە سەردانی ئەو خانەوادەیەی کرد کە هێرشی نەژادپەرستی بەرانبەری ئەنجامدرا

ئیهادە لە نەخۆشخانەی ناوچەی ئاڵتنداغی ئەنقەرە سەردانی ئەو خانەوادەیەی کرد کە هێرشی نەژادپەرستی بەرانبەر ئەنجامدرا.

ئەو خانەوادەیەی کە ٢٠ی تەمموز لە گەڕەکی کاڤاکلی ناوچەی ئاڵتنداغی ئەنقەرە رووبەرووی هێرشی نەژادپەرستی بووەوە، لەژێر چاودێری پزیشکەکاندان. تونجەر بۆزتاش و خالیس بۆزتاش لە نەخۆشخانەی لێکۆلینەو و فێرکاری دیشکاپی یڵدرم بەیازید و فەرید بۆزتاش و فەییاز بۆزتاشیش لە نەخۆشخانەی ئەنقەرە خەوێنراون.

نورای چەڤیرمەن ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ و فاتیح کانات هاوسەرۆکی لقی ئیهادەی ئەنقەرە سەردانی نەخۆشخانەیان کرد و چاویان بە بریندارەکان کەوت.

ئەندامانی ئیهادە بە بریندارەکانیان راگەیاند، ئەوان بە وردی لێکۆلینەوە لە رووداوەکە دەکەن.

ف.ق