ئیهادە و تیهەڤە: لەدژی کۆمەڵکوژی پێویستی بە هەڵوێستێکی هاوبەشە

ئیهادە و تیهەڤە ئاماژەیان بە هێرشی نەژادپەرستی لە کۆنیادا و داوای هەڵوێستێکی هاوبەشیان کرد.

کۆمەڵەی مافەکان مرۆڤ (ئیهادە) و وەقفی مافەکانی مرۆڤ (تیهەڤە) لەبارەی کوشتنی ٧ کەس لە هێرشێکی نەژادپەرستیدا لە ناوچەی مەرامی کۆنیا، راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، خانەوادەی دەدەئۆغلولاری پێشتریش روبەروی هێرشی نەژادپەرستی ببوونەوە و هێرشبەرەکان دوای ماوەیەکی کورت ئازادکرابوون. لەگەڵ بریاری پاراستنیش خانەوادەکە نەپارێزرا.

ئیهادە و تیهەڤە لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدیا باسی ئەوەی کرد کە ئەوان لەگەڵ شاندێکی کۆمەڵگای مەدەنی دەچنە ناوچەی مەرامی کۆنیا و هێرش و کوشتنی ٧ هاوڵاتی کورد لێکۆلینەوە دەکەن.

ف.ق