'ئیشکگری ئازادی' بە بەشداری ئەندامانی کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان بەردەوامە

ئیشکگری ئازادی کە بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدرێت، بە بەشداری ئەندامانی کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک) بەردەوامە.

ئیشکگری ئازادی بۆ ئۆجالان کە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١٢ لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لەبەردەم باڵەخانەی کۆنسەی ئەوروپا و کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەستیپێکردبوو، ٤٨٦ رۆژە بەردەوامە.

١٠ ساڵە چالاکیەکە بەردەوامە، هەموو هەفتەیەک گروپێک لە کوردستانیان چالاکیەکە بەڕێوەدەبەن.

لەگەڵ سەرما، گەرما، بەرف و باران، چالاکوانان هەموو رۆژێک داوای ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەکەن.

ژنان، گەنجان، دایکان و کەسوکاری شەهیدان، نوێنەری دەزگا کوردیەکان، دەزگا ئایینیەکان، سیاسەتمەداران و هونەرمەندان بەشداری لە چالاکیەکەدا دەکەن.

ئیشکگرانی ئەم هەفتەیە، مەلا ساڵح، رۆژهات ئادار، هیفزی تۆڕی ئەندامانی کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستانن.

مەلا ساڵح بە ناوی گروپەکە قسەی کرد و بەبیریهێنایەوە کە لە ساڵیادی پیلانگێری ٩ی تشرینی یەکەمدا، زلهێزەکان دەیانەوێت تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد تەسفیە بکەن.

مەلا ساڵح باسی ئەوەی کرد کە ئەوان ناتوانن تێکۆشانی ئازادی کوردستان تەسفیە بکەن و لە ئێستادا بە بەرخۆدانی ئۆجالان، پیلانگێڕی پووچەڵکراوەتەوە.

هەروەها وتی، بە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد زیاتر بە بەهێزی تێدەکۆشێت. تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەم شێوەیە فراوانتر دەبێت.

مەلا ساڵح بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "سەرۆک کۆماری تورک ئەردۆغان دەڵێت، کێشەی کورد لە تورکیا نییە، ئێمەش دەپرسین ئەگەر کێشەی کورد نییە، بۆچی ئێوە بەم ئەندازەیە دەترسن و نیگەرانن؟. کێشەی کورد کۆشکەکانیان دەهەژێنێت. کێشەی کوردیش بە تەنها بە تێکۆشانێکی رێکخراویی گەلی کورد دەتوانرێت چارەسەر بکرێت."

ف.ق