ئیشکگرییەکانی دادپەروەری بە ئیرادەوە بەردەوامن

چالاکییەکانی ئیشکگریی دادپەروەری لە شارەکان سەرنج بۆ مانگرتنی زیندانیانی مانگرتوو ڕادەکێشن. هەروەها بنەماڵەی زیندانیان ڕایانگەیاند کە لە دژی گوشارەکانی دەوڵەت درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن.

ئیشکگریی دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد درێژەی هەیە.

وان

ئیشکگریی دادپەروەری لە وان لە ڕۆژی ٨٠ هەمیندا لەناو ڕێکخستنی دەبەپەی شاری وان بەردەوامە. کەسوکاری زیندانیانی بەشداربوو لە چالاکییەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی ئازادی زیندانیان"یان وتەوە. ڕێکخستنی شارۆچکەی وێستانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و دانیشتوانی گەڕەکی چیچەکلی سەردانی چالاکوانانیان کرد.

مێرسین

ئیشکگریی دادپەروەری مێرسین، بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی چوکرۆڤا بۆ هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و حوکم دراوان(چوکرۆڤا توای-دەر)، پشتیوانی لە کەسوکاری زیندانیان بەردەوامە. لە میانەی ئیشکگرییەکە کۆمەڵەی ژنانی میمۆزا سەردانی چالاکوانانی کرد، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرانەوە. چیگدەم گۆکسۆی سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی میمۆزا وتی: "ئێمە لەگەڵ ئێوەین لە تێکۆشانتان دژی فاشیزم".

ئامەد

ئیشکگریی دادپەروەری بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان (توای دەر) لە ئامەد ٨٠ هەمین ڕۆژی تێپەڕاند. بەشداربوانی ئیشکگرییەکە، ئیلەکی نوسراویان لەبەردایە کە لەسەری نووسراوە "گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی". ڕەمزیە بیلیر کە لە بەریتانیا پشتگیریی کردووە، بانگەوازی کرد: "با دژی گۆشەگیری یەکبگرین و گۆشەگیری بشکێنین".

ئێلح

ئیشکگریی دادپەروەری لە بارەگای دەبەپەی شارەکە لە ٢٢هەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە. چالاکوانان کراسی سپییان لەبەردایە کە بە وشەی کوردی و تورکی نووسراوە"گۆشەگیری تاوانە دژ بە مرۆڤایەتی". نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شارەکە بەردەوام سەردانی چالاکوانان دەکەن. لە سەردانەکەدا سەرنجی خرایە سەر زیندانیانی مانگرتوو.

ئیزمیر

ئیشکگریی دادپەروەری کە لەلایەن کۆمەڵەی هاوکاریی بنەماڵەی زیندانیان و حوکم دراوانی ئیجە (ئەگە- توهایدەر) و بزووتنەوەی ژنانی ئازاد(تەژەئا) دەستیپێکردووە، پەیامی زیندانیانی مانگرتن لە خواردن بۆ چالاکانی ئیشکگریی دادپەروەریی خوێندرایەوە.

قەرەباغ

ئیشکگریی دادپەروەری لە ڕێکخستنی ناوچەی کارەباگلاری دەم پارتی لەلایەن جەماوەرێکی زۆرەوە سەردانی دەکرێت. لە سەردانەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" وترانەوە.