ئۆزگور باگۆک و دوو هاوڕێی لە دارمشتات یادیان کرایەوە
لە شاری دارمشتاتی ئەڵمانیا یادی ٣ گەریلا کرایەوە، کە لە ٣ی ئەیلول بەهۆی هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکەوە شەهید بوون.
لە شاری دارمشتاتی ئەڵمانیا یادی ٣ گەریلا کرایەوە، کە لە ٣ی ئەیلول بەهۆی هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکەوە شەهید بوون.
ئۆزگور باگۆک (فاتمە بالیجا)، سەرهەڵدان مۆردەم (سەردار دینچ) و ئەرگەش بۆتان (حەسەن ئەمجور) لە ٣ی ئەیلول لە ناوچەی شاخە سوور-ی ناوچەى ئاڤاشین بەهۆی هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکەوە شەهید بوون. لە شاری دارمشتاتی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک یادیان کرایەوە.
یادەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد بەڕێوەچوو و ئەو کەسانەی رۆیشتن بۆ یادەکە لەلایەن بنەماڵەى ئۆزگور باگۆک-ەوە پێشوازییان لێکرا.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، عەبدولڕەحمان ڤارچین خاڵی ئۆزگور باگۆک بەناوی بنەماڵەی شەهیدەوە وتەیەکی پێشکەش کرد و لە کەسایەتیی ئۆزگور باگۆک دا یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کردەوە و ڕایگەیاند، شەهید تەنها شەهیدی ئەوان نیین، بەڵکو شەهیدی هەموو کوردستانیانی وڵاتپارێزە.
مورشیدە ئۆڵتان بە ناوی کۆمەڵەى بنەماڵەى شەهیدان و بێسەروشوێنکراوان (کۆماو - KOMAW)ەوە وتی، چەندین دەیەیە تێچووی قورس بۆ ئازادی دەدرێت و ئێستاش شەڕێکی زۆر پیس و نائەخلاقی لە دژی گەلی کورد بەڕێوە دەچێت. مورشیدە ئۆڵتان وتیشی، دەوڵەتی تورک بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.
مورشیدە ئۆڵتان ڕایگەیاند، پێش هەموو شتێک پێویستە بنەماڵەى گەریلا و شەهیدان و هەمووان پشتیوانی لە گەریلاکانی ئازادی و پشتیوانی لە بەرخودانی زیندانەکان و شۆڕشگێڕانی دوورگەی ئیمڕاڵی بکەن و بەرخۆدانیان هەبێت و وتی، ئەمڕۆ لە سایەی شەهیدانەوە بەم ئاستەى ئێستا گەیشتووین.
نوێنەری بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا رایگەیاند، سوپای تورک بەرامبەر بە بەرخودانی گەریلا تێکشکاوە، بۆیە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات و ڕاشیگەیاند، گەلی کورد بەردەوام دەبێت لە بەرخۆدانەکەى.
دوای ئەوە سینەفیزیۆنێک بۆ یادی شەهیدان نمایشکرا. یادەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرێ"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.
ژ.ت