ئۆزەن کە زێپۆش لێیدا لەگەل ١١ کەسی دیکەدا دەستگیر کران

لە ئاکدەنیز ١١ کەس لە نێویاندا فورکان ئۆزەن کە زرێپۆش لێیدا، ئەشکەنجەدرا و چارەسەر نەکرا، لە لایەن دادگاوە دەستگیرکران.

لە گەڕەکی یەنیپازاری ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین بۆ شەرمەزارکردنی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ئاکدەنیز لە ٢١ی کانوونی دووەم چالاکی دەستی پێکرد. پۆلیس تورک بە زرێپۆش لە گەنجێکی ٢٠ ساڵ بە ناوی فورکان ئۆزەنی دا. لە دوای ئەشکەنجەدان ئۆزەن دەستبەسەر کرا. لە بری ئەوەی ئۆزەن چارەسەر بکەن نێردرا بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و داواکاری گشتیی بڕیارێکی نهێنی لەسەر دۆسێکە دا. لە دوای تەواو بوونی کارەکانی ئۆزەن ڕەوانەی دادگای مێرسین کرا.

ئەندامێتی ڕێکخستن؛ تاوانێکی ئامادەی داتاشراو

ئۆزەن لە داواکاری گشتیی ئیفادەی لێ وەرگیرا، بە پاساوی  "هەرچەندە ئەندامی ڕێکخراوای نییە، بەڵام بە ناوی ڕێکخستینییەوە تاوانی ئەنجام داوە" بە داواکاری زیندانی کردن ڕەوانەی دادگای سوڵحی مێرسین کرا.  ئۆزەن لە ئیفادەی داواکاری گشتیی ئاماژەی بەوەکرد کە پۆلیس بە زرێپۆش لێی داوە و چارەسەر نەرکراوە دەستبەسەرکراوە.

داواکاری گشتیی بە پڕوپاگەندەی کە "ئۆزەن لەگەڵ کەسانی دیکەدا لە ڕووداوەکەدا بووە" و "هەرچەندە ئەندامی ڕێکخستن نییە بەڵام بە ناوی ڕێکخستنییەوە تاوانی کردووە" بڕیاری دەستگیرکردنی دەرکرد و نێردرا بۆ زیندان.

 

لە لایەکی ترەوە لە چالاکییەکدا نزیکەی ٥٠ کەس دەستبەسەرکرا. هەروەها ئەو پۆلیسانەی کە ئەشکەنجەیانداوە تاوەکو ئێستا هێج لێپرسینەوەیەکیان لێ نەکراوە.

گەمارۆدانی پۆلیس لە گەڕەکەکانی دەمیر، شەڤکەت سومەر و یەنیپازار کە لە دژی کودەتای قەیومەکان چالاکیان ئەنجام دا، بەردەوامە.