ژمارەی مانگی تەمموزی گۆڤاری نەوای ژن بڵاوکرایەوە

ڕۆژنامەی مانگانەی ژنانی نەوای ژن، ئەم مانگە ژمارەی خۆی تەرخان بە شۆڕشی ڕۆژئاوا کە ١٢ ساڵی تێپەڕاند کردووە.

ژمارەی نوێی مانگی تەمموزی نەوای ژن

لە ژمارەی مانگی تەمموزی ڕۆژنامەکەدا کە بە مانشێتی 'شۆڕشی سەرەکی سەردەم' بە زۆر بابەتی گرنگەوە گەیشتە بەردەستی خوێنەرانی، لە خۆ پاراستنەوە تا سیستەمی کۆمەڵایەتی بە پێشەنگایەتی ژنان.

لە بەشێکی ڕۆژنامەکە، بە نوسینی ڕوشەن سامساتەوە، ئەو بیرۆکەیەی کە بوو بە سەرچاوەی شۆڕش، بەبەرفراوانی هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە.

هەروەها لە بەشێکی دیکەدا، ساریا حەلەب، یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە، وەڵامی پرسیارەکانی نەوای ژنی داوەتەوە و باسی لە چۆنیەتی ڕێکخستن و بواری پاراستن لە دوای شۆڕش کردووە.

بەشداری ژنانی عەرەب لە ڕیزەکانی یەپەژەدا

ژنانی کورد، عەرەب، ئەرمەنی، تورکمان، سووریانی، چەرکەس بە ناسنامە و باوەڕ و ڕەنگی کولتووریی خۆیانەوە لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا بەشداریان کردووە و خۆیان ناساندووە. لەم بەشەدا ژنانی عەرەب سەبارەت بە بەشدار بوون و ڕوانگەکانیان قسەیان بۆ نەوای ژن کردووە.

هەروەها یەکێک له نووسەرانی ڕۆژنامەکە به ناوی "هێژا زەریا" سەرەنجی بۆ ڕۆڵ و  بەرهەمەکانی ژنۆلۆژی له گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە.

لە بەشێکی دیکەدا ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار باس لە سیستەمی کۆنفیدراڵی ژنان و خەباتە بنەڕەتیەکانی شۆڕشی کۆمەڵایەتی دەکات.

لە ڕۆژنامەکەدا زۆر بابەت و سەرەنجی جیاواز لە لایەن ژنان و پێشەنگەکانی بواری تێکوشانی ژنان خراوەتە ڕوو.