یەپەژە لە دێرەزور سەرچەتەکەیەکی داعشی دەستگیرکرد

لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی یەپەژە و قەسەدە، لە دێرەزۆر سەرچەتەیەکی داعشیان بە ناوی “محەمەد بەخیت” دەستگیرکرد، کە پلای لیوا هەبووە لەناو “جەیش حور”دا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە، لە بارەی دەستگیرکردنی سەرچەتەیەکی داعش لە دێرەزۆر، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

یەپەژە ڕایگەیاندووە، ئەو سەرچەتەیە ناوی “محەمەد بەخیت”ـە و ناسراوە بە ” ئەبو غامید”، پلەی لیوای هەبووە، لە حەلەب، عەزاز و ئیدلب کاری چەتەیی کردووە، هەروەها لە ناوچەی یەربیی شەڕی لە دژی شەڕڤانانی ئازادیی یەپەگە-یەپەژە کردووە و ساڵانێکە دەستی لە کردەوە چەتەییەکاندا هەبووە.

راشیگەیاندووە، دوای ڕزگارکردنی دێرەزۆر لە دەستی چەتەکانی داعش، ئەبو غامید گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەی سوهەیل و لەگەڵ سەرچەتەیەکی دیکەدا بە ناوی ئیبراهیم حافیل گرووپێکی چەتەییان دروستکردووە، ئەم گرووپە دەستیان لە چەندین هێرش بۆسەر هێزەکانی قەسەدە و شەهیدکردنی چەندین شەڕڤان هەبووە.

یەپەژە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ٢٦ـی حوزەیران، کاتێک ئەبو غامید دەیویست لەناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ڕژێمی سووریاوە دەربازی ناوچەی سوهەیلی دێرەزۆر ببێت، بە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت لەلایەن شەڕڤانانی یەپەژەوە دەستگیرکرا.

هەروەک ئەوەش راگەیەندراوە، کە ئەو سەرچەتەیەی داعش دەیویست ئاڵۆزیی لەناوچەکە بکات و پڕوپاگەندە لە دژی قەسەدە بڵاوبکاتەوە و ئارامی ناوچەکە تێکبدات.

هـ . ب