گەریلاکانی یەژاستار بە شانۆیەک یادی زیلانیان کردەوە
گەریلاکانی یەژا ستار بۆ بەرزڕاگرتنی یادی زەینەب کناجی (زیلان) کە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکی گیانبازی ئەنجامدا، شانۆیەکیان پێشکەش کرد.
گەریلاکانی یەژا ستار بۆ بەرزڕاگرتنی یادی زەینەب کناجی (زیلان) کە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکی گیانبازی ئەنجامدا، شانۆیەکیان پێشکەش کرد.
گەریلاکانی یەژاستار بە بۆنەی ساڵیادی ٢٨ەمینی شەهیدبوونی گەریلای پەکەکە زیلان (زەینەب کناجی) شانۆیەکیان پێشکەش کرد.
لە شانۆکەدا کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا پێشکەش کرا، لە سەر بنەمای رەنج و پێرسپێکتیڤەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، لە بەرخودانی ئەفسانەیی سەکینە جانسز (سارا) لە ئامەدەوە تا چالاکی زیلان لە دێرسیم، هێڵی گیانبازی ژن لە ناو بزوتنەوەی ئازادی کوردستان نمایش کرا.
لە شانۆکەدا لە سەکینە جانسزەوە تا زەینەب کناجی لە لەیلا کاپڵان (رەوشەن) و گولەر ئۆرتاش (بەرماڵ) تا سەما یوسە، لە روکەن و ساراوە تا رۆژهات و ئەرداڵ، ئەو گەریلایانەی چالاکی فیداییان کردووە، یادیان کرایەوە.
لە مەراسیمەکەدا ژنە گەریلاکان لە شانۆوە تا هەڵپەڕکێ، لە گۆرانیەوە تا هۆنراوە بە شێوەی جیاجیا، ئەو شەهیدانەیان یادکردەوە کە لە نەریتی گیانبازی ژناندا نەمر بوون.
هـ . ب