کۆنفرانسی تێکۆژن لە ئەڵمانیا دەستی پێ کرد

لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا بۆ یەکەمجار "کۆنفرانسی تێکۆژنی ئەڵمانیا" ئەنجامدرا، دەیان ژنی گەنج بە جۆشێکی مەزنەوە بەشداربوون.

کۆنفرانسی تێکۆژن

ئەندامانی تێکۆژن (ژنانی گەنجی تێکۆشەر) لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا یەکەمین کۆنفرانسی خۆیان ئەنجامدا. کۆنفرانسەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستی پێ کرد.

لە هۆڵی کۆنفرانسەکە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ژنە گەریلا شەهیدەکان هەڵواسرا.

ستاندی کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گۆڤاری خۆبوون و چەندین کتێبی تر دانرا.

ژنان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشداربوون.

کۆنفرانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد.

"ئەم سەدەیە، سەدەی ژنە"

وتەی دەسپێک لەلایەن ئەندامی تێکۆژن بەرژین گونەش پێشکەشکرا، تیشکی خستەسەر هێرش و فشارەکانی سەر ژنان و گوتی: "فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی-سەربخە ئازادی" بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەدەچێت و ئەم سەدەیە، سەدەی ژنانە. چونکە دوژمن لە زیرەکی و هێزی ژن ئاگادارە، هەمیشە هێرش دەکاتە سەر ناسنامەی ژن و هەوڵ دەدات ژن لە ناسنامەکانیان دوور بخاتەوە. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت؛ "ئەگەر پێشەنگایەتی ژنان نەبێت، هەرگیز ناتوانین ڕێگای ڕاست بدۆزینەوە. ژنان لە هەمووان زیاتر نزیکن لە ئازادییەوە". بۆیە وەک ژن پێویستە بە شێوەیەکی دروست لە قۆناغەکە نزیک ببینەوە، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین و شایستەی هاوڕێیەتی گەریلاکانی ئازادی بین".

"پێویستە بەباشی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین"

بەرژین تیشکی خستەسەر گەمەکانی سیستەم لەسەر ژنان و هێرشی سەر ناسنامەی ژنان، گوتی: " وەک ژنانی گەنج کە لە ئەڵمانیا لەدایک بووین و گەورە بووین، ئێمە لە ڕووی جەستەییەوە لە زێدی خۆمان دوورین. هەر بۆیە دەبێت بە دروستی تێبکۆشین و بە باشی لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین. ئەمڕۆ هەزاران ژن لەم سیستەمەدا ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەستدرێژی دەبنەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دەبێت خۆمان بە باشی ڕێکخستن بکەین و وەڵامی ئەم هێرشانە بدەینەوە".

دووپاتی کردەوە پێویستە ژنان شایستەی تێکۆشانی ٢٥ ساڵەی بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بن دژی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی، گوتی: "پێویستە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوبکەینەوە و هەنگاو بە هەنگاو بەهێزی بکەین".

"بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان ڕێک بخەین"

لەسەر ناوی یەژەکە-ئە ئەڤین سەرحەد شەهید زیلان و شەهیدانی مانگی حوزەیرانی بیرهێنایەوە، ڕایگەیاند ژنانی گەنج دژی هێرشەکانی سەر گەلی کورد بەرخۆدان دەکەن، سیستەمیش دەیەوێت ژنانی گەنج بەپێی خواستی خۆی بنیات بنێت.

بەناوی یەکێتی ژنانی گەنجی ڕۆژئاوا، بێریتان یوسف تیشکی خستەسەر گرنگی کۆنفرانسەکە لەم قۆناغەدا گوتی: "لە ئەڵمانیا کە یەکێک لە دەوڵەتانی ئەوروپایە، پیلانگێڕی دژی ڕێبەر ئاپۆ هەبووە، کۆنفرانسێک بە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، ئەمە گورزێکی توندە لە دوژمن. لەم قۆناغەدا، گرنگە ژنان لەنێو دڵی دوژمندا خۆیان بەگوێرەی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ ڕێکخستن و پەروەردە بکەن".

پاش چەند وتەیەکی ڕێکخراوەکانی ژنانی کورد و جیهان، سینڤزیۆنێک دەربارەی قۆناغی سیاسی پیشاندرا.

لە کۆنفرانسەکەدا دەربارەی "کۆمەڵناسی ژن" و پرۆسەی سیاسی وتوێژ کرا.