ڕۆژنامەنووسێکی تریش دەستبەسەر کرا

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دەولەتی تورک بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان ڕۆژنامەنووسێکی تریش دەستگیرکرا.

پەیامنێری Halktv.com.tr دینچەر گۆکچە کە لە ١ی تیشرینی دووەم دەستبەسەرکرابوو ئازادکرا و تۆلگا شاردان نووسەری (T24) دەستگیرکرا.

لە ٢ی تشرینی دووەم ڕۆژنامەنووس جەنگیز ئەردینچ لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا.

پۆلیس هەڵی کۆتایە سەر ماڵی ئەو ڕۆژنامەنووسەی لە ناوچەی ئایڤالیکا بالیکسیردا دەست بەسەرکرابوو و دەستیان گرت بەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایلەکەیدا.

ڕاگەیەندرا ئەردینچ کە هۆکاری دەستبەسەرکردنی نازانرێت دەگوازرێتەوە بۆ ئەنقەرە.

ڕۆژنامەنووس جەنگیز ئەردینچ  بە هەواڵ و کتێبەکانی سەبارەت بە چەتە رێکخراوەکان ناسراوە.