ژنان و گەنجان پێکەوە شاری تەتوان بەڕێوەدەبەن

مومین ئەرۆڵ هاوسەرۆکی شارەوانی تەتوان، ڕایگەیاند، لە گەڵ ژنان و گەنجان شارەکەمان بەڕێوە دەبەین و سازش لەسەر شارەوانی کۆمەڵایەتی ناکەن.

شارەوانی تەتوان

لە تەتوان گەل سەرەڕای فرتو فێڵ و چەواشەکارییەکانی ئەکەپە دەم پارتی لە لایەن دەنگدەرانی خۆیەوە بە ڕێژەیەکی بەرز سەرکەوتنی بەدەستهێنا. هاوسەرۆکی شارەوانی تەتوان، مومین ئەرۆڵ، ڕایگەیاند کە ئەوان وەفادارن بە هەموو بەڵێنەکانیانی خۆیان.

هاوسەرۆکی شارەوانی تەتوان، مومین ئەرۆڵ، لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وتی:"لە یەکەم ڕۆژی چووینە ناو بانگەشەکانەوە گوتمان بە دڵنیاییەوە بە دەنگێکی بەرز لەم هەڵبژاردنەدا سەردەکەوین. بە ٦ هەزار دەنگی زیادە بەسەر کەوتین. ئێمە سوپاسی گەلەکەمان دەکەین لە ڕاستیدا گەلەکەمان لە سیستەمی تاکڕەوانە و خۆسەپێن بێزار بوو."

'ئێمە وەفادارین بە بەڵێنەکانمان'

ئەرۆل ڕایگەیاند، بۆ هەموو ئەو شتانەی لە پرۆسەی بانگەشەدا بەڵێنیان داوە هەوڵی جدیی دەدەن، بەڵام وەک هەنگاوی یەکەم تاوانەکانی شارەوانی ئاکەپە ئاشکرا دەکەن، هەروەها بە هەستیارییەوە هەوڵ دەدەین بەڵێنەکانمان جێبەجێ بکەین، لێکۆڵینەوەلە ڕابردوو دەکەین و ئەنجامەکانی بۆ گەلەکەمان هاوبەش دەکەین. هەوڵ دەدەین شارێکی ئاوی پاک دروست ڕاێکبخەین و کێشەی هاتوچۆ چارەسەر بکەین، پلانی کورت و درێژخایەنمان زۆرە هەمووی لە پێناو  شارەکەماندا پێک دێنین."