ژنانی خوێندکاری کوردستان لە دژی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامدا
گەنجان بۆ ئیدانەکردنی رێککەوتنی بازرگانیی نێوان تورکیا – سویسرا، کە دوێنێ جێبەجێکرا، دەوری بینای نۆڤارتیس-یان گرت و لەو چوارچێوەی "وەرن جەگی ئازادییە" چالاکییان ئەنجامدا.
گەنجان بۆ ئیدانەکردنی رێککەوتنی بازرگانیی نێوان تورکیا – سویسرا، کە دوێنێ جێبەجێکرا، دەوری بینای نۆڤارتیس-یان گرت و لەو چوارچێوەی "وەرن جەگی ئازادییە" چالاکییان ئەنجامدا.
ئەندامانی رێکخراوی ژنانی خوێندکاری کوردستان (ژەخەکە - JXK) لە شاری باسلی سویسیرا چالاکییەکی تریان ئەنجامدا. چالاکوانان دوای ئەوەى بینای نۆڤارتیس-یان گەمارۆدا لە ناوەندی شار لەسەر دیوارەکان زنجیرەیەک دروشمیان لەسەر تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورک نوسی.
گەنجان لەسەر دیوارەکان لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورک لە کوردستان داوایان لە هەموو گەلی وڵاتپارێز کرد، کە لە دژی هێرشەکان راپەڕن و پشتیوانی لە گەریلا بکەن.
گەنجان رایانگەیاند، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا دەوڵەتى تورک لە دژی بەرخودانی گەریلا قارەمانەکان سەدانجار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و ئەوەش بە پێی پێوەری یاساکانی تاوانی نێونەتەوەیی، تاوانی جەنگە. راشیانگەیاند، "ە پیش هەموانیشەوە ئەمریکا، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا هاوکار و بەشدارن لەو تاوانەى جەنگدا. ناتۆش لە هەموو لایەکەوە هاوکاری و پشتیوانی لەو تاوانانە دەکات.
دەوڵەتی تورک لە ١٥ رۆژی رابردوودا چەکی نوێ کیمیایی بەکار دەهێنێت. لە یەکێک لەو وڵاتانە ئەو چەکە کیمیاییە نوێیانە وەرگرتووە. ئەو هێزانە خۆیان لەوە بێدەنگ دەکەن و بوێری بە رژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە دەدەن و بەوەش بەرپرسیارن لەو تاوانە بەدەر لە مرۆڤایەتییە، کە لە کوردستان ئەنجام دەدرێت.
داوا لە هەموو رای گشتیی نێونەتەوەیی و هەموو رێکخراوە دیموکراتیکەکان دەکەین، کە لە دژی تاوانەکانی رژێمی تورکی داگیرکەر بێنەدەنگ و بە خێرایی رایوەستنێن".
گەنجان داوایانکرد بە خێرایی و دەستبەجێ ناردنی چەک بۆ رژێمی فاشیستیی تورک راوەستێنرێت. داواشیانکرد، ژنان و گەنجان لە هەموو شوێنەکانی جیهاندا بەرەنگاری بکەن و راپەڕن.
ژ.ت