زوبەیدە زومروت: گردبوونەوەی کۆڵن زۆر گرنگە

هاوسەرۆکی کەجەدکە-ئە زوبەیدە زومروت دەستنیشانیکرد گردبوونەوەی ١٦ی تشرینی دووەم بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە و وتی: "پێویستە گەلەکەمان بە دروشمی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ گۆڕەپانەکە بتەنێت."

هاوسەرۆکی کەجەدکە-ئە زوبەیدە زومروت ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت تێکۆشانی دیپلۆماسی، یاسایی و کۆمەڵایەتی شان بە شانی یەکتر بەڕێوەببرێت و بڕوای خۆی دەربڕی بەوەی لە ١٦ی تشرینی دووەمدا گەل لە کۆڵن بە درووشمی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆوە گۆڕەپانەکان پڕبکەنەوە. زوبەیدە لەسەر ئامادەکارییەکان و بانگەوازی بۆ بەشداربوونی گەل بۆ گردبوونەوەی کۆڵن قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و دووپاتیکردەوە ئامانجی گردبوونەوەکە بۆ تێکشاندنی گۆشەگیری و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.

هەرەوەها زوبەیدە زومروت ئاماژەی بەوەشکرد سیستەمی ئیمراڵی وەک سیستەمێکی نایاسایی بەردەوامە، بۆیە گەل لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە نێو تێکۆشاندایە و وتی: "دەمانەوێت هەڵمەتەکە لە تەواوی جیهاندا بڵاوبکەینەوە."

'تێکۆشانی بەرفراوان پێویستییە'

لە بەردەوامیدا زومروت جەختی لە بەرفراوانکردنی تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان کردەوە و وتی: "گەر بە بەهێزییەوە بەشداری هەڵمەتەکە ببین و ناڕازیبوونی دیموکراتیکیمان پیشان بدەین، ئەو کاتە دەتوانین وابکەین دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ ئەرکی خۆیان بەجێبگەیەنن. بڕیاری کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا سەبارەت بە ڕێبەر ئاپۆ دەرنجامی تێکۆشانمان بوو، بۆیە بەرفراوانکردنی تێکۆشان پێویستییە."

لە کۆتاییدا زومروت باسی لە گرنگی گردبوونەوەکە کرد و جەختیکردەوە لەوەی لە هەموو خەبات و لێگەرینێکدان بۆئەوەی گۆڕەپانی کۆڵن لە ١٦ی تشرینی دووەمدا پڕ ببن. بە درووشمی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ گۆڕەپانەکە پڕبێت لە گەل.