زیندانی نەخۆش ئیسماعیل توزان ماوەی ١٠ ڕۆژە لە ژوری تاکەکەسیدایە

ئیسماعیل توزانی زیندانیکراو لە زیندانی ئاسایشی باڵایی کرشەهیر، وێڕای نەخۆشیە قورسەکەی، ماوەی ١٠ ڕۆژە لە ژورێکدا ڕاگیراوە.

ئیسماعیل توزان کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە زینداندایە، لە ٨ی ئاداردا لە زیندانی تیپی (ف) ی کورکچولەری ئەدەنەوە دورخراوەتەوە بۆ زیندانی ئاسایشی باڵایی کرشەهیر، دوای ئەوەی 'پشکینینی دەم' و 'پشکینینی بە ڕووتی' بەسەردا سەپێنراوە، توزان ئەم پشکینانەی قبوڵ نەکردوە، بۆیە لە لایەن پاسەوانەکانەوە ئەشکەنجەدراوە و ماوەی ١٠ ڕۆژە خراوەتە ژورێکی تاکە کەسییەوە.

توزان بە دەست چەندین نەخۆشی وەک ڕەپبوونی مل و کەمەر، شەکرە، کێشەی گەدەوە دەناڵێنێت و لە لیستی 'زیندانیانی نەخۆشی' کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)دایە، بۆیە دۆخی خۆی بە بنەماڵەی ڕاگەیاندوە.

بنەماڵەی توزان دۆخی نەخۆشیەکانی توزانیان بۆ ڕای گشتی دەربڕیوە.