زیندانیان لە زیندانی کورکچولەر دەست بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەکەن
زیندانیانی زیندانی جۆری ئێف لە کورکچولەر رایانگەیاند، لە دوای ١٤ی تەموزەوە لە دژی ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتە و ڕەفتارە پاکتاوکارییەکان دەست بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەکەن.
زیندانیانی زیندانی جۆری ئێف لە کورکچولەر رایانگەیاند، لە دوای ١٤ی تەموزەوە لە دژی ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتە و ڕەفتارە پاکتاوکارییەکان دەست بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەکەن.
زیندانییانی زیندانی جۆری ئێل لە زیندانی کورکچولەر لە ئادانا رایانگەیاند، کە لە دژی گۆشەگیری و ئەشکەنجە مانگرتن لە خواردن دەکەن. زیندانییەکان لە ڕێگەی بنەماڵەکانیانەوە زانیاریان لەبارەی ئەو چالاکییەوە بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و باسیان لەسەر بەردەوامبوونی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردبوو و ڕاشیانگەیاندبوو، ئەوە قبوڵ ناکرێت.
لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێک بەناوی هەموو زیندانیانی سیاسیەوە بڵاو کرایەوە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "گۆشەگیریی تووند و قورسی سەر ئیمراڵی و ئەو گوشار و سیاسەتە سەختە و دژوارانە، کە لە زیندانەکاندا لە دژمان پەیڕەو دەکرێت، ئیدی ئێستا بووەتە پاکتاوکردن و سڕینەوەی جەستەیی ئێمە. ئێمە چیتر ئەمە قبوڵ ناکەین. ئێمە دەڵێین، دەبێت مردنێکی شکۆدارمان هەبێت، بەڵام ئێمە ئەو ناشکۆمەندی و بێڕێزییە قبوڵ ناکەین.
لەبەر ئەوەش ئێمە لە دوای ١٤ی تەمووز دەست دەکەین بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن. چالاکییەکەمان بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بە شێوەی دەوری بەردەوام دەبێت. ئەگەر سیاسەتی سەرکوت و زۆرداری و گوشار لە دژی ئێمە تەواو نەبێت و داواکارییەکانمان قبوڵ نەکرێت، ئەوا چالاکییەکەمان دەکەینە مانگرتنی بێکۆتایی. ئێمە ئەو چالاکیەی مانگرتنی ٥ ڕۆژەی دەوری لەخواردن وەک ئاگادارکردنەوەیەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکان دەستپێدەکەین".
ژ.ت