زیندانیانی سیاسی دەخرێنە ژووری تاکەکەسیەوە

فەیاز باشاک لە زیندانی ئاسایشی بەرزی ژمارە ٢ی خارپێت، رایگەیاند، ئەو زیندانیانە لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانیان لە خواردن گرتبوو، دەخرێنە ژووری تاکەکەسیەوە.

مانگرتن لە خواردنی زیندانیان کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد دەستیپێکرابوو، لە رۆژی ١٠٩یەمیندا بەردەوامە.

فەیاز باشاک یەک لە زیندانیانی زیندانی ئاسایشی بەرزی ژمارە دووی خارپێت لەگەڵ بنەماڵەکەی قسەی کرد و باسی لە گوشار و ئەشکەنجەکان کرد. فەیاز رایگەیاند، کە دەبێت پارێزەران سەردانی زیندانی بکەن و داوای لە رای گشتیش کرد، کە وریاییەوە چاودێری ئەو بابەتە بکەن. فەیاز باشاک ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو زیندانیانەی مانیان لە خواردن گرتووە دەخرێنە ژووری تاکەکەسیەوە.

هـ . ب