ئاکەپە گوڕی دا بە بانگەشەى هەڵبژاردن: ١٧ کەس دەستگیرکران

بۆ هەڵبژاردنەکانى ٢٤ى حوزەیران تەنها چەند رۆژێک ماوە. رژێمى ئاکەپە – مەهەپە ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ پاکتاوکاریى سیاسیى زیادکردووە و لەوچوارچێوەیەشدا لە ئەدەنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتیان و ١٧ کەسیان دەستگیرکرد.

هێزە چەکدارەکانى دەوڵەتى تورکیا لە ناوەندى ئەدەنە و لە ناوچەى جەیهان هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان. لەو هەڵکوتانانەیاندا لە ناوەندى ئەدەنە ١٢کەس و لە ناوچەى جەیهانیش ٥ کەسى تریان دەستگیرکرد.

 ئەو کەسە دەستگیرکراوانە لە دواى ئەوەىى لە زیندانی دادوەریى ئەدەنە پشکنینی تەندروستیان بۆ ئەنجامدرا، رەوانەى بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى شارەکە کران.

ر.م