ئوجا: ناونیشانی چارەسەری ئیمڕالیە

فەلەکناس ئوجا یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، لەدژی داگیرکەری و دوژمنایەتی گەل پێویستە چارەسەری دیموکراسی بەرەوپێشەوەببرێت و ناونیشانی چارەسەریش ئیمڕالیە.

فەلەکناس ئوجا یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە وتی، "هەدەپە نەک تەنها بۆ گەلانی کوردستان و تورکیا، بۆ گەلانی ئەوروپای بووەتە هیوا. لەبەرئەوە هەم لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی و هەم لە نێونەتەوەییدا خاوەنداریەکی زۆر لە هەدەپە دەکرێت."

ئوجا ئاماژەی بە فشار و زۆردەستی سەر هەدەپە، ژنان، ڕۆژنامەنووسان کرد و باسی ئەوەی کرد، لە کۆنگرەکەدا ئاشکرابوو کە پشتگیریەکی زۆر لە هەدەپە دەکرێت و وتی، "خاوەنداریکردنی لە هەدەپە تەنها خاوەنداریکردن لە هزری هەدەپە نییە. هەروەها خاوەنداریکردنە لە پڕۆژەی ژیانێکی ئازادی بەڕێز ئۆجالانیش."

'پێویستە بە یەکێتی نێوانیان، گەلی کورد ڕێگری لە هێرشەکان بکات'

ئوجا ئاماژەی بە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور، ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان کرد و دەڵێت، "هێرشەکان نیشانەی ئەوەن، دەوڵەتی تورک دەستکەوتەکانی گەلی کوردی کردووەتە ئامانج. لەدژی ئەو هێرشانەش پیویدتە هەڵوێستێکی نەتەوەی پیشانبدرێت. گەلی کورد بە یەکێتی نەتەوەیی پێویستە ڕێگە لەو هێرشانە بگرێت."

'ناونیشانی چارەسەری ئیمڕالیە'

ئۆجا لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی لەدژی داگیرکەری و دوژمنایەتی پێویستی بە چارەسەریەکی دیموکراتی هەیە و ناونیشانی چارەسەریش ئیمڕالیە. لە چاوپێکەوتنەکەیدا بەڕێز ئۆجالان وتی، "ئەگەر دەوڵەت بیەوێت دەتوانین کێشەکە لەناو حەفتەیەکدا چارەسەر بکەین." ڕاستە، کلیلی چارەسەری لە لای بەڕێز ئۆجالانە. ئەم کێشەیە بە داگیرکردن، بە قەیوم و دەستگیرکردن چارەسەر نابێت. پێویستە لەسەر ئەو پەیامانەی لە نەورۆزی ٢٠١٢، ٢٠١٣، ٢٠١٤ بڵاوکرانەوە، سیاسەت بکرێت."

ف.ق