"ئیمرالی تاقیگەی فشار و دیمۆکراسییە!"

شاندێکی ئاشتی نیودەوڵەتی کە لە ئێستادا لە تورکیایە رایگەیاند، ئیمرالی تاقیگەی فشار و دیمۆکراسییە و مەرجی یەکەمی چارەسەرییەکانیش، لابردنی گۆشەگرییە.

شاندێکی ئاشتی نێودەوڵەتی سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان کۆبوویەوە. سەرەتا شاندەکە سەردانی ناوەندی دادی ئاسرینی کرد و لەگەڵ پارێزەران کۆبوویەوە. دواتریش شاندەکە بە هاوبەشی لەگەڵ پارێزەران کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ساز کرد.

سەرەتای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە جەنگیز یورەکلی پارێزەری ناوەندی دادی ئاسرین قسەی کرد و راپۆرتی ٢٠١٩ لە بارەی بارودۆخی دورگەی ئەمنی باڵای ئیمرالی پێشکەش بە شاندەکە کرد و وتی:"ئیمە گۆتوبێژمان لە بارەی بیروبۆچوونەکانی بەڕێز ئوجالان و هەوڵەکانی ئەو بۆ چارەسەریی کرد. لە بارەی بیروبۆچوونەکانی ئۆجالان، بیرۆبۆچوونەکانی خۆمان خستە روو. بەڕێز ئۆجالان ئەو گۆشەگیرییەی سەر خۆی، وەکو پشتگوێخستنی گەلی کورد دەبینیت. بەرێز ئۆجالان تا ئێستا لە زیندانی تاکەکەسی ناو زیندان و لە ژێر گۆشەگیرییەکی توندکراو دایە. هۆکارەکەشی هەوڵی پچراندنی پەیوەندی ئەو و گەلی کوردە. لەگەڵ ئەم گۆشەگیرییە توندەی بەسەریدا سەپێندراوە، بەڵام بەرێز ئۆجالان سوورە لەسەر ئاشتی و دیمۆکراسی و ئازادی."

دوای ٨ ساڵ یەکەم چاوپیکەوتن ئەنجام درا

یورەکلی رایگەیاند، دوای چالاکی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە کە دەستی بە چالاکیی بێوادەی مانگرتن لە خواردن کرد و ئەم چالاکییەش لە سەرتاسەری گرتووخانەکان بڵاو بووەوە، دوای ٨ ساڵ توانرا لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدریت و وتی:" لەگەڵ ئەوەی دوای چالاکییەکە، تەنها ٥ جار ریگە درا کە لەگەڵ ئوجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت، بەلام هیوایەکی گەورەی لە لای کۆمەڵگا دروست کرد. بەردەوام بوو لە سەر سووربوون بۆ ئاشتی و چارەسەری دیمۆکراسیانە و نییەتی خۆی بۆ چارەسەری خستە روو. بەدیهاتنی کۆماری دیمۆکراتیک و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیمۆکراتی، تەنها بە رێگای ئازادی بەڕێز ئوجالان بەدی دێت. بەڕێز ئوجالان پێشووتریش سڵاوی خۆی بۆ شاندەکە ناردبوو."

' مەرجی یەکەم ئەوەیە کە گۆشەگیری لاببرێت'

دواتر ئۆگموندور جوناسون ئەندامی شاندی ئاشتی نیودەوڵەتی لەسەر ناوی شاندەکە قسەی کرد و وتی:" ئامانجمان لە سەردانکردنی تورکیا ئەوەیە کە سەر لە نوێ لە نیوان بەرپرسانی کورد و تورکدا چاوپێکەوتنی ئاشتیانە و چارەسەری دەست پێبکات. بۆ ئەم مەبەستەش لە هەنگاوی یەکەمدا پێویستە گۆشەگری سەر ئوجالان لاببرێت. ئیمە لەگەڵ پارێزەرانی ناوەندی دادی ئاسرین کۆبووینەوە. هاوکات لەگەڵ نوێنەرانی مافی مرۆڤی تورکیا و نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیش کۆبووینەوە. لە ئێستا بە دواشەوە چاوپێکەوتنەکانمان بەردەوام دەبن. لە چاوپێکەوتنەکاندا ئەو زانیارییانەی پێمان دەگەن، لە لای خۆمان تۆماری دەکەین. ئەم زانیاریانەش پێشکەشیان دەکەن بە کۆمیسیۆنی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان. ئێمە جارێکی دیکە تیشک دەخەینە سەر جارنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ. تورکیاش لایەکی ئەم پەیمانەیە و پێویستە لە چوارچێوەی ئەم پەیمانەدا ئاشتی و داد و ئازادی و دیمۆکراسی، بپارێزێت."

'بارودۆخی گرتووخانەکان نالەبارە'

جوناسون رایگەیاند، ئەوان بینییان چەندین کەس گیراون، چەندین کەس رووبەرووی توندوتیژی و نایەکسانی بوونەتەوە و چەندین کەسیش لە کاروباریان دوور خراونەتەوە و وتی:" بینیمان کە بارودۆخی ناو گرتووخانەکان خرابتر و نالەبارتر بووە. لە لایەکی دیکەوە، لە هێرشە داگیرکەرییەکانی رۆژئاوادا پێشێلکاری گەورەی مافی مرۆڤ ئەنجام دراوە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیاش رایگەیاند کە مافی ئازادی تاکەکەسی پێشێل دەکرێت. بە تایبەت کە تورکیا رێکەوتنی ماف و دیمۆکراسی نێوان وڵاتانی ئیمزا کردووە. لە لایەکی دیکەوە قۆناغی ئاشتی کە گەل تێیدا جێ دەگرێت، هەنگاوێکی ناچارە. پێویستە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانیش لەم قۆناغەدا جێ بگرێت." 

دادگای باڵای بەلجیکا پەکەکەی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

جۆناسون وتی:" بیروبۆچوونەکانی ئۆجالان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گرنگن و ئەوان پشتیوانی تێکۆشانی رۆژئاوا و گەلی کوردن. لە بارەی پەکەکە و تێکۆشانی گەلی کورد، شیرۆڤەی تیرۆریست بوون دەکرێت، بەڵام دادگای باڵای بەلجیکا پەکەکەی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا، پێویستە کۆتایی بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بهێندرێت و چاوپێکەوتنە ئاشتیانەکان سەر لە نوێ دەست پێ بکەنەوە."

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا میلانی گینگەل پارێزەری مافی مرۆڤی بەریتانیاش قسەی کرد و رایگەیاند، ئەوان لە هەوڵی ئامادەکردنی شاندی دانوستانکارن بۆ ئەوەی سەردانی تورکیا بکەن و وتی:"بۆ ئەوەی تیشک بخەینە سەر بارودۆخی ئێستای تورکیا جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە. لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوە داین کە چاوپێکەوتن لەگەڵ حکومەتدا ئەنجام بدەین. بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکمان وەر نەگرتووە. لە کاتی گەڕانەوەماندا بۆ وڵاتی خۆمان، ئەم بارودۆخەش دەگەیێنین. ئێمە لە بەریتانیا بە بەردەوامی لەگەڵ ئەندام پەرلەمانەکان لە گفتوگو و پەیوەندیداین."

ز.ش