ئینتەرناسیۆنالیستەکان بە زمانی ئیسپانی گۆرانیى "کوردستان"یان چڕی
ئینتەرناسیۆنالیستەکان بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە رێپێوانی درێژمەودادان و لە رۆژی دووەمی چالاکییەکەیاندا لە شاری مێتزی فەرەنسا گۆرانییان چڕی و شاییان گێڕا.
ئینتەرناسیۆنالیستەکان بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە رێپێوانی درێژمەودادان و لە رۆژی دووەمی چالاکییەکەیاندا لە شاری مێتزی فەرەنسا گۆرانییان چڕی و شاییان گێڕا.
ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە چەندین ناوچەى جیهانەوە کۆبوونەتەوە و لە ١١ی شوبات / ٢٢ی رێبەندانەوە بۆ ئازادیی ئۆجالان و کۆتایهێنان بە گۆشەگیری لە لوکسەمبورگەوە دەستیان بە چالاکیى رێپێوانى درێژمەدا کردووە.
١٢٠ کەسی ئینتەرناسیۆنالیست لە وڵاتانى ئەمریکای لاتین، ئیتالیا، فەرەنسا، سکاندیناڤیا، ئێران، ئەفریقای باشوور، کانادا، ئیکوادۆر، دوورگەکانى قەناری و ئوستورالیا بەشداری چالاکیی رێپێوانە درێژمەوداکەن و چالاکییەکە ماوەی ٣ رۆژە بەردەوامە و ئێوارەى دوێنێ گەیشتنە شاری مێتزی فەرەنسا.
چالاکوانان لە مێتز مانەوە و گۆرانییان چڕی و هەڵپەڕکێیان کرد و شاییان گێڕا.
هەروەها ئینتەرنانسیۆنالیستەکان بە زمانی ئیسپانی گۆرانییەکیان بە ناوی "کوردستان" چڕی و بووە جێگەى سەرنجێکی زۆری چالاکوانان و هاووڵاتییانى دەورووبەری گۆڕەپانی چالاکییەکە.
دواتر دەستەیەک لە ئینتەرناسیۆنالیستەکانی کاتالان سرودیان وت و چالاکوان میگویل گۆرانییەکى لەسەر شێوازی راپ وت.
دواى ئەوەش هونەرمەند سیمار گۆرانیی پێشکەشی چالاکوانان کرد و چالاکوانانیش دەستیان بە گێڕانی شایی و هەڵپەڕکێ کرد.
ئینتەرناسیۆنالیستەکان دواى ٥ رۆژ لە رێپێوانە درێژمەوداکەیان رۆژی ١٤ی شوبات ٢٥ی رێبەندان دەگەنە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا و بەشداری لەو چالاکییە گەورەیەدا دەکەن، کە بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات / ٢٦ی رێبەندان لە ستراسبۆرگ بەڕێوەدەچێت.
ژ.ت