چالاکێی "ئێشکگریی ئازادی بۆ ئۆجالان" لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە بەردەم بارەگای ئەنجومەنى ئەوروپا و کۆمیتەى رێگریکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) بەڕێوەدەچێت.
هەر هەفتەیەک لە یەکێک لە شارەکانی ئەوروپاوە دەستەیەک لە کوردستانیان و دۆستەکانیان دەڕۆن و چالاکییەکە بەڕێوەدبەن. لە هەفتەى ٤٢٥ دا دەستەیەک لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنساوە پێکەوە ئێشکگرییەکە بەڕێوەدەبەن.
ئەدیب خانەقینی بە ناوی هەر ٤ چالاکوانەوەکەوە وتی "ئێمە لە چوارپارچەى کوردستانەوە لێرەن. پێشتر ئەوانەى لە ٤ گوندەوە لەگەڵ یەکتر کۆدەبنەوە ٢ رۆژ پێکەوە هەڵیان نەدەکرد، بەڵام ئەمڕۆ بیر و رامانی رێبەرەکەمان ئێمەی بە یەک گەیاندووە و لە دەوری یەک کۆی کردوینەتەوە. ئەوەش یەکێتیی نەتەوەییە. دەبێت هەموو کەس ئەوە بزانێت و بە رامانی رێبەرایەتی شۆڕش نزیکە".
خانەقینی ئەوەشی وت، بۆ گەلی کورد کات کاتی یەکێتیی نەتەوەییە و وتیشی "با رێکخراوەکان ئێمە لێرە ببینن، ئێوە بەهۆی دڵسۆزی بە رێبەرەکەمانەوە بەڕێوەدەچن، بۆیە نابێت شتەکان نەبینن".
ژ.ت