«ئەنجامه‌كه سەرکەوتنی بەرخۆدانی هاوبه‌شه»
ئەو چالاكانه‌ی کە ماوەیەکی درێژ لە زیندانه‌كان بەرخۆدانیان کرد دەڵێن، ئەو ئەنجامەی کە به‌ده‌ستیان هێناوه بەرهەمی هەوڵی هاوبه‌شه.
ئەو چالاكانه‌ی کە ماوەیەکی درێژ لە زیندانه‌كان بەرخۆدانیان کرد دەڵێن، ئەو ئەنجامەی کە به‌ده‌ستیان هێناوه بەرهەمی هەوڵی هاوبه‌شه.
ڕۆگه‌ر تیرێژ ئۆزالپ کە لە زیندانی پیتی «ف»ی ژمارە ٢ی تەکیرداغ زیندانی کراوە، یەکێکه لە بەرخۆدێرانی چالاکیی مانگرتن کە لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ /٢٦ی سەرماوەز دەستی بە مانگرتن کردبوو.
ئۆزالپ ڕایگەیاند، ئەو ئەنجامەی به‌ده‌ستهێنراوه سەرکەوتنی تێکۆشانی هاوبه‌شه. گوتیشی، لە ئەنجامی بەرخۆدانه‌كه هەڵوێستی دەوڵەتی تورک و سی پی تی (كۆمیته‌ی ڕێگرتن له ئه‌شكه‌نجه) گۆڕدرا كه ڕه‌وایه‌تییان به گۆشه‌گیری ده‌دا.
ئۆزالپ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، «ئەو سەرکەوتنەی هاتووه‌ته ئاراوه تەنیا سەرکەوتنی بەرخۆدانی زیندانەکان نییە، به‌ڵكوو بەرهەمی رەنج و هەوڵی هاوبه‌شه. به‌تایبه‌تی ئه‌نجامی بەرخۆدانی دایکانی ئاشتی، به‌رهه‌ڵستكاران و هه‌موو بەشەکانی کۆمەڵگەیە. لە هەمان کاتدا هەڵوێستی دۆستەکانمان لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی تورکیا، پشتگیرییە مادی و مەعنەوییەکانیان بۆ به‌رخۆدانه‌كه کاریگەرییه‌كی گرنگی لەسەر سەرکەوتنی چالاکییه‌كه هەبوو. جارێکی دیکە ده‌ركه‌وت کە بەرخۆدان لە دژی فاشیزم و زۆرداری سەردەکەوێت.»
ناوبراو باسی له‌وه كرد، بەپێی تێپەڕبوونی کات ده‌رده‌كه‌وێت کە گۆشەگیری بەتەواوی کۆتایی هاتووه یان نا - ئۆجالان دەتوانێت بە شێوەیەکی ئازاد کاری خۆی بکات یان نا. گوتی، «بەڵام کۆتاییهاتنی قەدەغەی چاوپێکەوتنی پارێزەران ده‌ریده‌خات کە هه‌ڵوێستی دەوڵەتی تورک و سی پی تی تێكشكێنراوه کە ڕه‌وایه‌تییان به گۆشەگیری ده‌دا. سەردانی ئه‌وان بۆ زیندانه‌كان، سەردانیان بۆ ئیمڕاڵی دوای چەندین ساڵ، یەکێکە لە نیشانەکانی سەرکەوتنی ئەو چالاکییه کە بە پێشەنگایەتی لەیلا گیوڤەن بەڕێوەچوو.»
ئۆزالپ گوتیشی، چالاکییەکە لە هەمان کاتدا سیاسەتی داپڵۆسین و زۆرداریی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەی لە دژی گەلی کورد و هێزە سۆسیالیست، دیموکرات و به‌رهه‌ڵستكاره‌كان تێکشکاندووە. لە کۆتاییشدا باسی لەوە کرد کە لەمەودوا تێکۆشانی خۆی بەهێزتر دەکات.
s.m