ئەندامانی  HBDH لە دیلوک کارگەیەکی گەورەی دروستکردنی دەزوویان سووتاند

 ئەندامانی یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی پاراماز کزلباش'ی سەر بە HBDH لە ناوچەی پیشەسازی سێی ئۆرگانیزای شاری دیلۆک کارگەیەکی دروستکردنی دەزوویان سووتاند کە کە رووبەرەکەی ٧ هەزار مەتر چوارگۆشەیە.

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی پاراماز کزلباش'ی سەر بە HBDH رایگەیاند، ئامانجیان لەو چالاکیە، یادکردنەوەی شەهید قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بووە کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: سەر لە بەیانی رۆژی ١٨ی حوزەیرنی ٢٠٢٠ لە ناوچەی سێی پیشەسازی ئۆرگانیزای شاری دیلۆک کارگەیەکی دروستکردنی دەزوو کە لەسەر رووبەری ٧ هەزار مەتر چوارگۆشە دروست کرابوو، لە لایەن ئەندامانی یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی پاراماز کزلباشی سەر بە HBDH سووتێندراوە کە ئامانج لێی یادکردنەوەی شەهید قاسم ئەنگینە. لەو چالاکیەدا کارگەکە بە تەواوەتی سووتاوە و لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا بە دەیان ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە و سەدان پۆلیس و کارمەندی بنکەکانی ئاگرکوژاندنەوە، گەیشتوونەتە شوێنی چالاکیەکە، بەڵام ئاگرەکەیان پێ کونتروڵ نەکراوە."

ز.ش