ئەندامێکی جەهەپە:تەنها لە ئەستەنبول لە ماوەی رۆژێکدا ٢٠ کەس مردن
وەلی ئاگبابا جێگری سەرۆکی گشتی جەهەپە و ئەندام پەرلەمانی شاری مەلەتی ئاشکرای کرد، لە ئەستەنبول تەنها لە ماوەی رۆژێکدا ٢٠ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
وەلی ئاگبابا جێگری سەرۆکی گشتی جەهەپە و ئەندام پەرلەمانی شاری مەلەتی ئاشکرای کرد، لە ئەستەنبول تەنها لە ماوەی رۆژێکدا ٢٠ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاگبابا لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەستەنبول ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ناویشیان لە لای دەوڵەت تۆمارکراون.
ئاگبابا هاوکات رایگەیاند، لە کاتێکدا تەنها لە ئەستەنبول لە ماوەی ٢٥ کاتژمێردا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا، بەلام حکومەت دەڵێت لە هەر ٨١ پارێزگاکەی تورکیا بە گشتی ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەڵێت:"ئەمە ئابرو چوونە بۆ دەوڵەت."
بە پێی لێدوانە فەرمیەکانی حکومەتەکەی ئاکەپە، لە ١٠ی ئازارەوە تا ئێستا ١٠٨ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و٩ هەزار و ٢١٧ حاڵەتیش تۆمار کراون.
ز.ش