بریگتۆن، مانچستەر و لەندەن بۆ ڕۆژئاوا ڕژانە سەر شەقامەکان

لە شارەکانی لەندەن، مانچستەر و بریگتۆنی بریتانیا، داگیرکەر و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی سڤیل لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە چالاکی جیاواز شەرمەزار کرا.

لەسەر بانگەوازی گەنجانی وڵاتپارێزی شۆرشگێڕ لە لەندەن، جەماوەرێکی زۆر لەبەردەم وێستگەی کینگس کرۆس گردبوونەوە و داگیرکاریی تورک و چەتەکانییان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد. لە چالاکییەکەدا وتەبێژی بزووتنەوەی گەنجان ئەلیف گون قسەی کرد و سەرنجی ڕاکێشایە سەر هێرشی داگیرکەرانی تورک و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی سڤیل. ئەلیف وتی: "دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی کورد قڕ بکات هێرشی ڕۆژئاوا دەکات. ئێمەش لەدژی ئەوە بەرخۆدان دەکەین. لە ڕۆژئاوا لەدژی ئەو فاشیزمە بەرخۆدانی شەرەف بەڕێوەدەچێت. دەنگ دەدەینە بەرخۆدانی شەرەف".

لە چالاکییەکەدا ئاڵۆزی لەنێوان پۆلیس و خەڵکەکە دروست بوو، لە گۆڕەپانی کینگس کرۆس بە سەدان بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە.

بریگهتۆن

لە بریگهتۆن لەسەر بانگەوازی کەجەدەکە-ئەوروپا، سەدان کەس لە گۆڕەپانی چوردێل سکوێر داگیرکەریی تورکیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد. لە چالاکییەکەدا گرووپی ئەنتی فاشیست و ئەنارشیستەکانیش پشتیوانی چالاکییەکەیان کرد. لەوێوە لەسەر ناوی ئەنجومەنی گەلی کورد سەر بە کۆبانێ لێدوانیان دا: "وەستان لەدژی داگیرکەریی بە واتای پاراستنی مرۆڤایەتییە".

مانچسته‌ر

لە مانچستەریش لەسەر بانگەوازی کەجەدەکە- ئەوروپا، سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی ساینت پەنتەر مانچستەر گردبوونەوە و بە ڕێپێوانێک داگیرکاریی تورکیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد. ئەندامانی لیگی کۆمۆنیستی شۆڕشگێر، کۆمەڵەی پشتیوانی فەلەستینییەکان و ملیتانەکانی لابۆرۆف و فۆرموو پشتگیریی چالاکییەکەیان کرد. لە وتەکانیان ئاماژە بەوە کرا دەوڵەتی تورک لەگەڵ چەتەکانی خاوەن عەقڵیەتی داعشن و هێرش دەکەن، هیچ ڕەواییەکی ئەو داگیرکارییە نییە".

ف.ق