بنەماڵەى ئۆجالان بۆ چاوپێکەتن لە ئیمراڵی سەردانی بەرپرسانیان کرد

بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بنەماڵەى زیندانیانی تر لە ئیمراڵی بۆ ئەنجامدانى چاوپێکەن سەردانی بەرپرسانیان کرد.

محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و عەلی کۆنار برای عومەر کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم، مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش لە رێگەى پارێزەرەکانیانەوە داوایان لە داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا کردووە تاوەکو بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

دوێنێش رێزان ساریجا، رازییە تورگوت، ئیبراهیم بیلمەز و سەربای کۆکلو پارێزەرانی ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتتن لەگەڵ موەکیلەکەیان سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریی بورسایان کردبوو و تاوەکو ئێستا وەڵامی داواکاریی پارێزەرەکان نەدراوەتەوە.

ژ.ت