بنەماڵەکان بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان سەردانى داواکاری گشتییان کرد

بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بنەماڵەى زیندانى تری ئیمراڵی بۆ ئەنجامدانى چاوپێکەوتن سەردانى داواکاری داواکاری گشتیى دەوڵەتى تورک-یان لە بورسا کرد.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، مەزڵوم دینچ وەسیی ئۆجالان بۆ ئەوەى رۆژی دووشەممە بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن لە رێگەى پارێزەرەکەیانەوە سەردانى داواکاری گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

بنەماڵەى زیندانیانى تری ئیمراڵی، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش لە رێگەى پارێزەرەکانیانەوە سەردانی داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد تاوەکو ئەوانیش رۆژی دووشەممە بڕۆن بۆ ئیمراڵی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانى بنەماڵەکانیان ئەنجام بدەن، کە لە ئیمراڵی زیندانیکراون.

ژ.ت