بنەماڵەکان بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سەردانی بەرپرسانیان کرد

بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بنەماڵەى زیندانیانی تر لە ئیمراڵی بۆ ئەوەى بڕۆن چاوپێکەوتن لەگەڵ خزم و کەسوکاریاندا ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریی بورسایان کرد.

مەحەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، وەسییەکەیان مەزڵوم دینچ بۆ ئەوەى چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن سەردانی بەرپرسانیان کرد.

هەروەها عەلی کۆنار برای عومەر کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش لە رێگەى پارێزەرەکانیانەوە داوای سەردان و چاوپێکەتنیان بۆ ئیمراڵی کردووە.

ژ.ت