بنەماڵەکان بۆ سەردانی ئیمراڵی جارێکیتر سەردانی بەرپرسانیان کرد

بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کرد و بنەماڵەى زیندانیەکانی تر لە ئیمراڵی بۆ ئەوەى چاوپێکەوتن لە ئیمراڵی ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و مەزڵوم دینچی وەستیی بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

هەروەها عەلی کۆنار برای عومەر کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش لە رێگەى پارێزەرەکانیانەوە داوایان پێشکەش کرد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ برا زیندانیکراوەکانیاندا ئەنجام بدەن.

ژ.ت