به‌رخۆدانی مانگرتوانی ستراسبۆرگ له ڕۆژی ٣٦هه‌مدا به‌رده‌وامه
له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان چه‌ندین كه‌س له ستراسبۆرگ مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تیان ده‌ستپێكردووه و له ڕۆژی ٣٦هه‌مدا به‌رده‌وامن.
له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان چه‌ندین كه‌س له ستراسبۆرگ مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تیان ده‌ستپێكردووه و له ڕۆژی ٣٦هه‌مدا به‌رده‌وامن.
هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردستانیانی ئه‌ورووپا (KCDK-E) یوكسه‌ل كۆچ، په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) دیله‌ك ئۆجالان و سیاسه‌تمه‌داری كورد مسته‌فا ساریكایا، ڕۆژنامه‌وان گوڵستان ئیكه، هه‌روه‌ها نوورگول باشاران، ڕه‌مه‌زان ئیمیر، محه‌مه‌د نیعمه‌ت سه‌ڤیم، محه‌مه‌د قادری، ده‌نیز سورگوت، ئایڤاز ئه‌جه، كاردۆ بۆكانی، كه‌ره‌م سۆلهان، عه‌گید ئوورال و ئه‌كڕه‌م یڵماز ماوه‌ی ٣٦ ڕۆژه له ستراسبۆرگ مانیان له خواردن گرتووه.
مانگرتوان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن و مانگرتوانی دیكه‌ی زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كه‌ن، داوا ده‌كه‌ن گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ڵبگیرێت.
ئه‌مڕۆش خه‌باتكارانی چرا تی ڤی سه‌ردانی مانگرتوانی ستراسبۆرگ-یان كرد و پشتگیری‌یان له مانگرتوان كرد. سه‌لمان ئاسڵان به ناوی كارمه‌ندانی چرا تی ڤی گوتی: «مانگرتوان خه‌باتێكی گرینگ‌یان ده‌ستپێكردووه و له‌م پڕۆسه‌یه‌دا چالاكییه‌كه‌یان زۆر گرینگه.»
كاردۆ بۆكانی یه‌كێك له مانگرتوان ڕایگه‌یاند، چالاكیی مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن له ڕۆژی ٧٥هه‌مدا به‌رده‌وامه و گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی نوێی مه‌ترسیدار. گوتیشی، هه‌تا گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌شكێنرێت، چالاكییه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ژنانی سۆسیالیست (SKB) ڕوویان له ستراسبۆرگ كرد و پشتیوانی‌یان له چالاكییه‌كه كرد. هه‌روه‌ها له شاره جیاجیاكانی هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیاش هه‌ژمارێكی زۆری كوردان سه‌ردانی مانگرتوانیان كرد.
دایه قه‌دریه، دایكی ڕه‌مه‌زان ئیمیر (یه‌كێكه له مانگرتوان) له لێدوانێكدا گوتی، داواكاری ئه‌و ئه‌وه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی كه‌س گیان له‌ده‌ست بدات، ئه‌م چالاكییه سه‌ركه‌وێت. ناوبراو داوای كرد ئۆجالان ئازاد بكرێت.
s.m