به‌رپرسێكی هه‌ده‌په‌ به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیندانی كرا

به‌رپرسێكی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) به‌ ناوی باسری كارتال له‌ ناوچه‌ی كه‌په‌زێی سه‌ر به‌ شاری ئه‌نتالیا به‌هۆی بڵاوكراوه‌یه‌ك له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیندانی كرا.

 پۆلیسی توركیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ماڵی باسری كارتال به‌رپرسی هه‌ده‌په‌ له‌ ناوچه‌ی كه‌په‌زێی سه‌ر به‌ شاری ئه‌نتاڵیا. كارتال به‌هۆی ئه‌وه‌ی بابه‌تێكی له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردبوویه‌وه‌، ده‌ستگیر كرا و ئه‌مڕۆ ڕه‌وانه‌ی دادگه‌ی ئه‌نتاڵیا كرا.

داواكاری گشتی‌ به‌ تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده‌ كردن بۆ ڕێكخستن» داوای زیندانی كردنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌ده‌په‌ی كرد. دواتر كارتال گوازرایه‌وه‌ بۆ دادگه‌ی سزای ئاشته‌وایی و بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ده‌ركرا و ڕه‌وانه‌ی زیندانی پیتی «ل»ی ئه‌نتاڵیا كرا.

 s.m