بووڵدان: گۆشەگیری ئیمڕاڵی بابەتی هەمووانە

پەرڤین بووڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە ئەوی خستەڕووکە لەسەرکەسایەتی ئۆجالان ناسنامە وداهاتووی گەلی تورکیا گۆشەگیردەکرێت، هەبۆیە ئەوبابەتە نەتەنها پیوەندی بەلەیلاگوڤەن بەڵوکو پیوەندی بە هەرکەسێکەوە هەیە.

 

پەرڤین بوولدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپای دەربارەی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ومانگرتن لەخواردنی لەیلاگۆڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە کە لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستی پێکردووە، بۆئاژانی هەواڵی فورات شی کردەوە.

کەس ناترسێت، تێکۆشان بەردەوامە

بووڵدان ئاشکرای کرد، بە بڕیاری یاسایی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا جارێکی تر سەلمێندرا کە دەمیرتاش دیلێکی سیاسییە و وتی، " دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا ناوەرۆکی ئەو گرتنەی بەسیاسی لەقاوداوە.

بووڵدان وەبیری هێنایەوە، ئەو نایاسایی بوونە شتێكی نوێ نییە ووتی، بە سیاسەتی ئۆپەراسیۆنی سیاسی سالانی ڕابردووئامانجیان ئەوە بووە کە چالاکانی سیاسی تەسفیەبکەن.بووڵدان ڕایگەیاند،پارلمانتارانی هەدەپە لەچوارچیوەی ئەوسیاسەتەدا دووسالە لە بەندیخانەدان وئەوەی خستەڕووکە دەسەڵاتداری ئاکەپە بەوسیاسەتە ویستوویەتی هەم هەدەپە و هەم گەلی کورد وهەموو ناڕازییەکان بترسینێت و دەنگیان کپ بکات، بەلام سەرکەوتوو نەبووە. بووڵدانی وتی، لە بەندیخانەکاندا.یان لەدەرەوە کەس وازی لە تێکۆشان نەهێناوە و ڕێبازێکی نوێی تێکۆشان لەدژی تەسفیەی دیموکراتیکیان خوڵقاندووە.

یاسا پێشێل دەکرێت

بوولدان ئاماژەی بە لێدوانەکانی دەسەلاتداران لەدژی بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا کرد کە دەڵێن، ' بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا هیچ پێوەندییەکی بەئەوانەوە نییە' و ئاشکرای کرد کە لێدوانی بەوچەشنە نایاسایی بوونی پرۆسەی دادوەری نیشان دەدات.

 بووڵدان وتی، " لەسەربڕیارەکەی دادگە لێدوان دراوە،هەموو ئەوانە پێشێلکردنی یاسا دەسەلمێنێت. بیرکردنەوەیەکی ئاوەها ئیستاکە لە تورکیا حوکم دەکات،لە هەمووکاتێکدا دان بەبڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپادا دادەنێن ، بەڵام ئەگەرئەوبڕیارە لە بەرژەوەندی ئێمەدا بێت دانی پێدانانێن."

بووڵدان ئاشکرای کرد کە دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە کۆبونەتەوە وبەپێی بڕیارەکەی دادگە بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش و پارلمانتارە گیراوەکان، لە رووی یاسایی وسیاسییەوە نەخشەرێگایەکی نوێ دەگرینەبەر.

گۆشەگیری لەدژی گەلی تورکیایە

بووڵدان لەبەردەوامی قسەکانیدا پشتیوانی خۆی لە هاوسەرۆکی کەجەدە و پارلمانتاری جولەمێرگ لەیلاگۆڤەن کە ٢٠ ڕۆژە لەدژی گۆشەگیری لەسەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستی بەمانگرتن لەخواردن کردووە، ڕاگەیاند. بووڵدان ئەوەی خستەڕووکە چالاکییەکەی لەیلاگۆڤەن چالاکییەکی ڕەوا ویاساییە، بەڵام دەبێت هەرکەسێک خاوەنداریەتی لێبکات.

بووڵدان باسی لەوەکرد، لەیلاگۆڤەن بە مانگرتن لەخواردن هەوڵ دەدات سەرنجەکان بخاتەسەرراستییەکان و وتی، " سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لەسەربەڕێزئۆجالان نییە. گۆشەگیری لەناوگۆشەگیریدا بەردەوامە. ئەوبابەتە پێوەندی بە هەمووکەسەوە هەیە و تەنها کێشەی لەیلا گۆڤەن نییە وپێوەندی بە هەمووگەلی تورکیاوە هەیە. بۆئەوەی کە ئەوگۆشەگیریە نە تەنها لەدژی بەڕێزئۆجالانە بەڵکۆ لەسەرناسنامە وداهاتووی گەلی تورکیایە. هەبۆیە دەبێت داواکارییەکی لەیلاگۆڤەن بەزووترین کات جێبەجێ بکرێت."

ک-ش