بوڵدان: ڕێپێوانەکەمان سەردەکەوێت

ڕێپێوانی دیموکراسی هەدەپە بەردەوامە. پەروین بولدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە سوڵتانبەیلی ئەستەنبوڵ قسەی کرد و وتی،"ڕێپێوانەکەمان دەگاتە ئامانج و بە تەئکیدی سەردەکەوێت."

'ڕێپێوانی دیموکراسی لەدژی کودەتا' کە لە لایەن هەدەپەوە ئەنجامدەدرێت، بەردەوامە. بەرەی ئەدرنەی ڕێپیوانەکە لە ئیستادا لە ناوچەی سوڵتانبەیلی ئەستەنبوڵن. بەرنامەی ئەمڕۆی ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەچوو. کاروانی ئۆتۆمبێڵەکان لە لایەن ئەنجومەنی ژنانی هەدەپەوە لە ناوجەی سوڵتان گازی بە رەنگی مۆر ئامادەکرا و گەیشتە بەشەکەی تری ناوچەی سوڵتانبەیلی.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنان، پەرلەمانتارە ژنەکان و ئەندامانی پارتەکە، کەسکین باییندر هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمەکانی دیموکراتیک بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.

لە ناوچەکە پۆلیس کاروانی هەدەپەییەکانی کۆنتڕۆڵ کرد. هەروەها ڕێگریان لە کاروانەکە کرد. بوڵدان و شاندەکەی هەدەپە خۆیان گەیاندە کاروانی هەدەپە لە پارکی ئیبراهین دەدە و لە گەڕەکی حامیدیە لە لایەک گەلەوە بە جۆش و خڕۆشەوە پێشوازی لێکرا.

جەماوەرەکە وێنەکانی سەباحەت تونجەل، گولتەن کشاناک. فیگەن یوکسەکداغ، گولەر یڵدرم، چاغلار دەمیرەل، ئایسەک توغلوک، ئەدیبە شاهین و نورحایات ئاڵتونیان بەرزکردەوە کە دەستگیرکراون.

بوڵدان رایگەیاند، هەلومەرجی فاشیزمی ئێوە ناتوانن ڕێ لە ڕێپێوانەکەمان بگرن و بە ئێمە ناوێرێت و گەلەکەمان لە یەکتری دوور ناکاتەوە و ناڕەزایی لەبەرانبەر ڕێگریەکان پیشاندا.

بوڵدان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئاستەنگیەکی زۆر هەیە، بەڵام لەگەڵ گەل کۆدەبنەوە و وتی،"بە هیچ شێوەیەک ناتوانن ڕێگا لە ڕێپێوانی هەدەپەمان بگرن. ئێمە لەم وڵاتە گەرەنتی ئاشتی و دیموکراسی، ئازادی و دادپەروەری  دەکەین و ئێمە پارتێکین کە ئاشتی و دیموکراسی دەپارێزین."

بوڵدان باسی ئەوەشی کرد کە ئەوان تا زیندانی کاندرا ڕێپێوان ئەنجام دەدەن و ناوی ژنانی سیاسەتمەدار، هاوسەرۆکی شارەوانیەکان هێنایەوە. بوڵدان ئاماژەی بە سیاسەتمەدارە زیندانیان کرد و وتی،"پەرلەمانتارەکانمان، هاوسەرۆکی شارەوانی و هاوسەرۆکانمان بە شیوەیەکی ناحەق دەستگیرکراون و ڕێگریان لە ئیرادەیان کردووە. ئێمە لەدژی ناحەقی و نادادپەروەری ڕێپێوانمان ئەنجامداوە. ئەم ڕێپێوانەی ئێمە دەکگاتە ئامانج. تا هەڤالانمان ئازاد نەبن ئەم ڕێپێوانە بەردەوام دەبێت."

بوڵدان لە کۆتایی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو کە سبەینێ ڕێپێوان بۆ ئەنقەرە ئەنجام دەدەن و لە ئەنقەرە ڕێپێوانی دیموکراسیان بەردەوامی پێدەدەن و وتی،"دوای ئەوەی دەکلەراسیۆنی خۆمان ئامادە کرد، کۆتایی بە ڕێپێوانەکەمان دەهێنین. ئێمە ڕێپێوانەکەمان بە چالاکی جیاواز بەردەوامی پێدەدەین. دوای ئەوە ئەوە ڕێپێوانی ئاشتی، دیموکراسی و دادپەروەری هەیە."

ف.ق