بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاهەنگەکانی نەورۆز هەڵوەشێندرانەوە

ئامادەکار و رێکخەرانی کار و چالاکییەکانی ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ، رایانگەیاند ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆز بە هۆی مەترسی ڤایڕۆسی کۆرۆناوە هەڵوەشێندرانەوە.

پارت و پێکهاتەکانی کار و خەباتی ریکەوتنی کوردستانی، رایانگەیاند ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵی بەڕێوە ناچێت.

نوێنەرانی KCD, TJA, DBP, HDP, , پارتی ئازادی،  DDKD, PÎA, KKP, KDP-باکورلە بارە ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵەوە لە ناوەندی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک راگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆز بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەڵوەشاونەتەوە.

دەقی راگەیێندراوەکە بەم شێوەیە یە:

"وەک ئاشکرایە لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ دا راگەێندراوێکی هاوبەشمان بڵاو کردبووەوە و تێیدا رامانگەیاندبوو، بە مەبەستی بەڕیوەچوونی ئاهەنگەکانی نەوڕۆز، شاندەکانمان کار و خەباتەکانیان دەستپێکردووە.

بەڵام بە هۆی بڵاوبوونەوە و مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە ئەمڕۆ هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکات، ئەوا دوو رۆژە لەگەڵ پارتە سیاسیەکان و ریکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە گۆتوبێژ داین.

دوای گۆتوبێژکردنی بارودۆخە، بە هۆی ئەوەی ئەم ڤایرۆسە لە تورکیاش بوونی هەیە، بە ڕای ئیمە تەندروستی گەلان لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە. بۆیەش بڕیارماندا، هەڵوەشاندنەوەی ئاهەنگەکانی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز پێویستە.

ئێمە بە گەلەکەمان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رادەگەیێنین کە چالاکی و گردبوونەوە جەماوەرییەکان بۆ جەژنی نەورۆزی ٢٠٢٠ هەڵوەشاونەتەوە."

ز.ش