بە هەزاران کەس بەرەو ستراسبورگ بەڕێکەوتن

لە ستراسبورگ بە هەزاران کەس گرد بوونەوە و بە دروشمی شەرمەزارکردنی پلانگێری ١٥ی شوبات دەستیان بە رێپێوان کرد.

بە مەبەستی رسواکردنی پلانگێری نیودەوڵەتی ١٥ی شوبات کە لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بەڕیوە چوو، لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا بە هەزاران کەس گرد بوونەوە و بە پێشەنگایەتی ژنان رێپێوانێکیان ساز کرد.

لە رێپێوانەکەدا پانکارتی 'ئازادی بۆ ئوجالان، پێگە بۆ کوردستان' و وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدلا ئۆجالان بەرز کرانەوە. چالاکەوانان بە وتنەوەی دروشم بەرەو گۆڕەپانی میتینگ دەستیان بە رێپێوان کرد.

بە هەزاران کوردستانی و دۆستانیان کە لە شارەکانی ئەلمانیا، فەرەنسا، هولەندا و بەلجیکاوە هاتبوون، بەشداریان لە رێپێوانەکەدا کرد.

لە لایەکی دیکەوە لە سەرتاسەری ئەوروپا گروپ و رێکخراوەکانی فێمینیست، ئەنتی فاشیست و ئەنتی کاپیتالیست پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو رێپێوانە دەربڕی.

ز.ش