پیلانگێڕیی نێونەتەوەیى لە لەندەن بە رێپێوانێکى جەماوەری ئیدانە کرا

لە بەردەوامیی ئیدانەکردنى پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، کە لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدرا لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا رێپێوانێکى جەماوەری بۆ ئیدانەکردنى ئەو پیلانگێڕییە رێکخرا.

 بە دەستپێشخەریی ئەنجوومەنی کورد لە شاری لەندەن رێپێوانێکى جەماوەری بە بەشداریی کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری لەندەن بۆ ئیدانەکردنى پیلانگێڕیی نێونەتەوەیى ١٥ی شوبات رێکخرا.

سەرباری کەشی سارد و باراناوی، چالاکوانان وێنەکانى ئۆجالان و سیمبولەکانى تری کورد و بزووتنەوەى ئازادییان بەرزکردبووە و بە وتنەوەى دروشم پیلانگێڕییەکەیان ئیدانەکرد.

ژ.ت