بەرخۆدان لە مێردین بەردەوامە: کۆتایی بە داگیرکاریی دێنێن

بەرخۆدانی مێردین لەدژی داگیرکردنی شارەوانییەکان بەردەوامە. پەرلەمانتاری هەدەپە ئەبروو گونای لە چالاکیدا قسەیکردو وتی: "چی دەبێ با ببێت، گەلەکەمان شارەوانییەکانی خۆی وەردەگرێتەوە".

ئێشکگری دیموکراسی لەدژی سەپاندنی قەیوم، لە وان، ئامەد و مێردین دەستیپێکرد و لە ڕۆژی ٤٤ەمیندا لە مێردین بەردەوامە. ئێشکگرییەکە لەبەردەم بینای هەدەپە بەڕێوەچوو. پۆلیس دیسان بینای هەدەپەیان گەمارۆ دا.

لەگەڵ ئەوەشدا، جەماوەر لە بەردەم بینای هەدپە کۆ بوونەوە و بە کردنەوەی نووسراوی "ئیرادەی گەل زەوت ناکرێت" دەستیان بە ئێشکگری دیموکراسی کرد. جەماوەر بەردەوام چەپڵەیان کوتا، درووشمیان بەرز کردەوە و گۆرانی "لێ دینێ" ی ناوچەی سەرحەدیان وەکو "لە بەرانبەر قەیومەکان تێدەکۆشین" وت.

دوای چالاکی دانیشتنەکە، پەرلەمانتاری هەدەپەی مێردین ئەبروو گونای لێدوانی ئەمڕۆی دا. گونای ڕایگەیاند، ٤٤ ڕۆژە ئێشکگرتنی دیموکراسی بەردەوامە و بەم شێوەیە قسەی کرد: "هەتا کۆتایی مافی خۆمان دەپارێزین و ئیرادەی ڕاستەقینەی گەل ئاشکرا دەکەین. قەیوم هیچ کات ناتوانن شارەوانییەکان بەڕێوە ببەن. بە سەپاندنی قەیوم ڕێگە بۆ زەوتکردن، تاڵان، گەندەلی و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان خۆش دەکەن. بەتایبەتی قەیوم هێرشی سەر دەستکەوتەکانی ژنانە".

گونای سەرنجی ڕاکێشایە سەر "پاکەتی ڕیفۆرمی دادگا" کە ئەمڕۆ لە ڕۆژەڤی پەرلەماندایە و بەم شێوەیە باسی کرد: "دەبێت پێشتر دیموکراسییەکی ڕاستەقینە، دادگایەکی ڕاستەقینە، سیستمێکی دادگەرانە و دادگایەکی یەکسان بکرێت. ئەمڕۆ پێویستمان بە دادگایەکی سەربەخۆ هەیە".

گونای لە کۆتایی قسەکانی خۆیدا بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردنی هەدەپە لە ڕای گشتی کرد. چالاکی دوای قسەکانی گونای بە بەرزکردنەوەی دروشمی 'بە بەرخۆدان دەبەینەوە' کۆتایی هات.

ک-ش