پاش ئه‌وه‌ی چالاكیی ڕۆژووی مردن و مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو كۆتایی هات. به‌شێكی ئه‌و زیندانییانه‌ی به‌شداربوون له چالاكییه‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. ڕاگه‌یه‌نرا له چه‌ند شوێنێك له كاتی گواستنه‌وه‌یاندا له زیندانییه‌كان دراوه.
وان
لە وان لەو ١٧ زیندانییەی کە لە چالاکییەکانی مانگرتن و ڕۆژووی مردن‌دا بوون، ٥ کەسیان بە ئامبولانس ڕەوانەی نەخۆشخانەی توێژینه‌وه و فێركاریی وان و ناوەندی پزیشكیی دوورسوون ئۆداباشیی زانكۆی «یوزونجو یل» كران. ئه‌و به‌رخۆدێرانه‌ی گواسترانه‌وه بۆ ناوه‌ندی پزیشكی دوورسوون ئۆداباشی ڕایانگه‌یاند، هه‌لومه‌رجی نه‌خۆشخانه خراپه بۆیه زیندانییان ڕه‌تیانكردووه‌ته‌وه له‌م بارودۆخه‌دا ته‌داوی بكرێن و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه زیندان. هاوكات ته‌داوی كردنی ٤ زیندانی لە نەخۆشخانەی توێژینه و فێركاری به‌رده‌وامه.
ئیسته‌نبووڵ
ئەو زیندانییانەی لە زیندانی پیتی «ل»ی ژنان له ناوچه‌ی باكركۆی له چالاكیدابوون، ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. پەرلەمانتارانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) لە زیندانه‌كان دەگەڕێن و ده‌رباره‌ی دۆخی زیندانییەکان زانیاری وه‌رده‌گرن.
ئامەد
هاوسەرۆکی کۆنگرەی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی (کەجەدە - KCD) لەیلا گیوڤه‌ن و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په تەیب تەمەل، ده‌رسیم دا‌غ و موراد ساریساچ كه له چالاكیدابوون، لەگەڵ به‌رخۆدێرانی دیكه ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
لە مێردین زیندانییانی مانگرتوو غوربەت ئەکتیرەن، مه‌حسوون شەن، موراد ئاکسین، خەلەف یگیت و ئەحمەد ئۆنگون - لە ئێلح سه‌دات ئاکن و لە ڕوحا حوسنو کلنچ و هەدلە ئۆغوور بە ئامبولانس ڕەوانەی نەخۆشخانە تایبه‌ته‌کانی شار کران و ته‌داوی كردنیان بەردەوامە. لە كۆی ٢٢١ زیندانی لە زیندانی پیتی «د»ی ئامەد کە پێنجیان لە ڕۆژووی مردندابوون، هەتا ئێستا تەنیا ٢١ کەسیان براونەتە نەخۆشخانەی توێژینه‌وه و فێركاریی گازی یاشارگیل.
ئێلح
لە زیندانی پیتی «م»ی ئێلح ٣٢ زیندانی لە ٢٣ی ئادار/٢ی خاكه‌لێوه-وه ده‌ستیان به چالاکی مانگرتن كردبوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بانگی ئۆجالان کۆتای‌یان بە چالاکییەکەیان هێناوە كه‌چی چارەسەر ناکرێن. زیندانییەکان بۆ چارەسەرکردن داواکارییان داوەتە بەڕێوەبەری زیندانه بەڵام تا ئێستا وه‌ڵامی نه‌داونه‌ته‌وه.
ئەنقەرە
ڕاگه‌یه‌نرا کە نۆڕینی پزیشكی بۆ ٤ زیندانی کە لە به‌ندیخانه‌ی داخراوی ژنانی سینجان لە چالاکیی مانگرتندابوون، لە نەخۆشخانەی کامپوسی زیندان سینجان بەردەوامە. بە گوێرەی زانیارییەکانی مێزی قه‌یران كه له لایه‌ن لەلایەن ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و مافپه‌روه‌ران دروست کراوە، سوهەیلا تاش، سالحە تاشکەسەن، زوله‌یخا ئووستاباش و زیندانییەکی دیكه كه ناوەکەی نەزانراوە و لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ /٥ی بەفرانبار-ەوە لە مانگرتندابوون، لە به‌شی پزیشكیی زیندانی سینجان نۆڕینیان بۆ کرا و دواتر گه‌ڕێنرانه‌وه زیندان. ڕاشگه‌یه‌نرا، ئەمرۆ زیندانییەکان بۆ نۆڕین ده‌برێنه‌وه نەخۆشخانەكه.
چانكری
له لایه‌كی دیكه‌وه ٥ زیندانی لە زیندانی چانکری و ٣ زیندانی لە زیندانی ئاماسیا ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و پشكنینی پزیشكیان بۆ کراوه.
کۆجائه‌لی
لە زیندانی کاندرا پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپە سەلما ئرماک و سەباحەت توونجەل لەگەڵ ١٨ زیندانیی دیکە كه له چالاکیی مانگرتندابوون، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ده‌وڵه‌تی كران له كۆجائه‌لی.
ڕوحا
لە زیندانی پیتی «ت»ی ڕوحا، ئه‌و ١٢ کەسه‌ی لە چالاکیی مانگرتندابوون نێردرانە نەخۆشخانەی توێژینه‌وه و فێركاریی شاری ڕوحا. لە زیندانی پیتی «ت»ی سیڤەرەک-یش ٦ زیندانی كه لە ٥ی کانوونی دووەم/١٥ی بەفرانبار-ه‌وه لە چالاکیی مانگرتندابوون نێردرانە نەخۆشخانەی سیڤەرەک و دەست بە چارەسەرییان کرا. ناوی ئەو كه‌سانه‌ی ته‌داوی كران ئەمانەن: سونای یامان، سۆزدار چیچه‌ك، ئایته‌ن تیكیت و سه‌رحەد یڵماز. لە لایەکی دیکەشەوە، پارێزەران و ئەندامانی كۆمسیۆنی زیندانییانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ (ÎHD) ڕایانگه‌یاند، لە زیندانی پیتی «ت»ی سیڤەرەگ ٢٦ زیندانی لە چالاکی مانگرتندابوون. سەرەتا ٦ زیندانی له دۆخێكی مەترسیداردا بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. چاوەڕوانن کە ئەمڕۆ هەموو زیندانییەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێن.
شرنەخ
لە زیندانی پیتی «ت»ی شاری شرنەخ-یش ٢٢ زیندانی کە لە كاتی جیاوازدا دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردبوو، لە شەودا ڕه‌وانەی نەخۆشخانەی حکوومیت شەرنەخ کران. نوران ئیمیر پەرلەمانتاری هەدەپە و دەستەیەک لە لقی شرنه‌خی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی بە شەو چاویان به‌و پزیشکانه كه‌وت كه پشکنینیان بۆ زیندانییەکان ده‌كرد. ئیمیر دوای دیدارەکە ڕایگه‌یاند، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی زیندانییەکان نییە. ئەو زیندانییانەی کە پشکنینیان بۆ کراوە درەنگانی شەو لە نەخۆشخانەوە ڕەوانەی زیندان کرانەوە.
s.m