بەپێی ئاماری فەرمی لە تورکیا ٤٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

حکومەتى تورک رایگەیاند، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

وەزیری تەندروستیى دەوڵەتى تورک فەخرەدین کۆجا لە تویتەرەکەى خۆی بڵاویکردووەتەوە، کە ژمارەى ئەو کەسانەى تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون زیادیان کردووە.

کۆجا وتویەتى "ئەمڕۆ ٢٩ کەس تووشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاستکراوەتەوە و بەوەش ژمارەى توشبوان بە کۆرۆنا گەیشتوەتە ٤٧ کەس. ئەو ٢٩ کەسەى دوێنێ تووشبونیان بە کۆرۆنا پشتڕاستکراوەتەوە، بە شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندییان بە ئەمریکا، رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەوروپاوە هەیە و  ٣ کەسیشیان لە ورمێ گەڕاونەتەو بۆ تورکیا. پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەى وڵات مەترسیدارە. ئێمە رێوشوێنى بەهێز دەگرینەبەر".

بەپێى ئەو ئامارە فەرمییەى کە پێشتر لە تورکیا بڵاوکرابووە، ١٨ کەس تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوو بوون.

ژ.ت