ته‌ڤگه‌ری ئازادی: هێرشه‌كانی توركیا ده‌رئه‌نجامی بێده‌نگیی حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراقه
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و هێرشه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای بۆ سه‌ر شه‌نگال ئیدانه كرد.
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و هێرشه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای بۆ سه‌ر شه‌نگال ئیدانه كرد.
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی گه‌لیی شلۆ-یان كرد له شه‌نگال و به‌هۆیه‌وه زه‌كی شه‌نگالی ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی شه‌هید بوو، ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی‌دا هاتووه، «ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر شه‌نگال مه‌حكووم و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. پێمان وایه به رێكه‌وت نییه ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له ساڵرۆژی كۆمه‌ڵكوژی كۆجۆ كه به‌ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش و به هاوكاری توركیا ئه‌نجامدرا، هێرش ده‌كاته سه‌ر شه‌نگال.»
ته‌ڤگه‌ری ئازادی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و به‌تایبه‌ت شه‌نگال، له ئه‌نجامی بێده‌نگیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه.
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه له به‌رانبه‌ر و هێرش و داگیركاریی توركیا بوه‌ستنه‌وه و هه‌ڵوێستی ڕاشكاوانه‌یان هه‌بێت. هه‌روه‌ها بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان كردووه و ڕایگه‌یاندووه: «بانگه‌وازی ده‌كه‌ین گه‌له‌كه‌مان چاوه‌ڕوانی له كه‌س نه‌كات و له‌نێو باشووری كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات بڕژێته سه‌ر شه‌قامه‌كان. تێكۆشان دژی داگیركارییه‌كانی توركیا پێش بخات و خاوه‌نداره‌تی له گه‌له‌كه‌مان له شه‌نگال بكات.»
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان:
له به‌رده‌وامی پیلان و هێرشه داگیركارییه‌كانیدا بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، ئێواره‌ی دوێنێ ١٥ ئاب جارێكی دیكه ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست به شێوه‌ی هۆڤانه و له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌گانییه‌وه هێرشی كرده سه‌ر گه‌له‌كه‌مان له شه‌نگال، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدابوو له یادی كۆمه‌ڵكوژی كۆجۆ ده‌گه‌ڕانه‌وه. له هێرشه‌كه‌شدا ژن و منداڵ و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئه‌و هێزانه كرانه ئامانج كه پارێزه‌ری شه‌نگالییه‌كانن. به‌م هۆیه‌شه‌وه جارێكی دیكه زیانی گیانی و ماڵی به‌ر كوردانی ئێزدی و شه‌نگالی پیرۆز كه‌وت و كه له هه‌مان كاتدا درێژه‌دانه به به‌رده‌وامی سیاسه‌تی داعش.
ئێمه له‌كاتێكدا ته‌واوی ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر شه‌نگال مه‌حكووم و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، له هه‌مان كاتیش‌دا پێمان وایه به رێكه‌وت نییه ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له ساڵرۆژی كۆمه‌ڵكوژی كۆجۆ كه به‌ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش و به هاوكاری توركیا ئه‌نجامدرا، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شه‌نگال. له ڕێگه‌ی ئه‌م هێرشه ده‌یانه‌وێت ئه‌و پیلانه‌ی كه له ٣ی ئابی ٢٠١٤ له رێگه‌ی چه‌ته‌كانی داعش ده‌ستی پێكرد و خواستی ته‌واوی ئێزیدییه‌كان جینۆساید بكات، له‌ناویان ببات و شه‌نگال داگیربكات، به‌ڵام له ئه‌نجامی به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مان له شه‌نگال و به‌رگری هێزه‌كانی گه‌ریلا پیلانه‌كه‌یان وه‌ك خۆی ئه‌نجامی نه‌گرت، ته‌واوی بكه‌ن. ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌م هێرشانه ئامانجه داگیركارییه‌كانی له‌سه‌ر شه‌نگال و ته‌واوی باشووری كوردستان بباته سه‌ر.
توركیا بۆ گه‌شتن به ئامانجه شه‌ڕخوازه‌كانی دژ به گه‌له‌كه‌مان له هه‌وڵداندایه و هه‌رده‌م ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست و داگیركارانی كوردستانی له‌م پێناوه‌دا كۆكردووه‌ته‌وه. ئێستاش بۆردومانكردنی شه‌نگال كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌یه‌كگه‌شتی عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌ردۆغان، وه‌ك ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌دی ده‌كرێت. توركیا وه‌ك چۆن له ماوه‌ی رابردوودا رێكه‌وتنه ئابووری و سیاسییه‌كاتی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور به‌كار ده‌ھێنا بۆ درێژه‌دان به سیاسه‌تی داگیركردنی باشووری كوردستان، هێرشكردنه سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و ته‌ڤگه‌ره ئازادیخوازه‌كه‌ی. به‌تایبه‌ت له ڕاده‌ستكردنی شه‌نگال به چه‌ته‌كانی داعش و هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی باشووری كوردستان، راستی ئه‌م رێككه‌وتنانه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت. ئێستاش به‌هه‌مان شێوه مه‌ترسی هه‌یه كه رێككه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌ردۆغان و عه‌بادی له‌سه‌ر بنه‌مای له‌ناوبردنی گه‌له‌كه‌مان و ده‌ستكه‌وته‌كانی بێت.
ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین، هێرشی هۆڤانه و داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌تایبه‌ت له شه‌نگال نه‌ك هه‌ر پاشه‌كشه به گه‌له‌كه‌مان ناكات، به‌ڵكو سورتری ده‌كات له‌سه‌ر تێكۆشانی ئازادی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری. بانگه‌وازی ده‌كه‌ین كه گه‌له‌كه‌مان چاوه‌ڕوانی له كه‌س نه‌كات، له‌نێو باشووری كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات بڕژێته سه‌ر شه‌قامه‌كان و تێكۆشان دژی داگیركارییه‌كانی توركیا پێش بخات، خاوه‌نداری له گه‌له‌كه‌مان له شه‌نگال بكات. هه‌روه‌ها ده‌بێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان له چوارچێوه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و سیاسه‌تی تاك حیزبی بێنه ده‌ره‌وه و له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی باشووری كوردستان و گه‌له‌كه‌مان به‌تایبه‌ت شه‌نگال مامه‌ڵه بكه‌ن و هێزی داگیركاری توركیا ناچار بكه‌ن كه پاشه‌كشه بكات. هه‌روه‌ها ئه‌ركی سه‌رشانی هێزه سیاسییه‌كانه كه یه‌ك هه‌ڵوێست بن و له به‌رانبه‌ر سته‌مكاریی توركیا چی دیكه بێده‌نگ نه‌بن و كۆتایی به هه‌ڵوێستی دووفاقی و شه‌رمنانه بێنن و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی جدی بن. هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی كورد له عێراق پێویسته حكوومه‌تی عێراق ناچار بكه‌ن مامه‌ڵه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شه‌نگال بكات، له ڕووی ئه‌منییه‌وه گه‌ره‌نتی پاراستنیان بكرێت، سنووربه‌زاندنی خاكی عێراق و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسای عێراق بوه‌ستێنێت و سنووره‌كانی له هێزی داگیركا‌ر پاك بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستان ڕووبه‌ڕووی سیاسه‌تی قڕكردن و له‌ناوبردن نه‌بێته‌وه.
s.m