تورسون: تا پۆلیس ئەو مافەی هەبێت، تاوانی کوشتنیش بەردەوام دەبێت

محەمەد تورسون سەرۆکی وەقفی باران تورسون ڕایگەیاند بەهۆی سیاسەتی نەبوونی سزا، توندوتیژی پۆلیسیش بەردەوامە.

باران تورسون لە ساڵی ٢٠٠٧دا لە ئیزمیر بە بیانۆی ئەوەی داوایان لێکردووە بوەستێت بەڵام نەوەستاوە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە کوژرا. محەمەد تورسونی باوکی لەسەر ناوی ئەوە وەقفێکی دامەزراند، تورسون لەبارەی توندوتیژی پۆلیس بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

تورسون ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەوەی لە تورکیا دەسەڵاتی پۆلیس زیادکراوە و سزانادرێن، توندوتیکی پۆلیسیش زیادی کردووە. تورسون ئاماژەی وەدا کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە تا ٢٠٢٠، ٤٠٣ کەس لە لایەن پۆلیسەوە کوژراون و ئەوانە بەهیچ شێوەیەک توندوتیژیان بەرانبەر پۆلیس نەکردووە.

تورسون وتی،" کاتێک پۆلیسەکان دەچنە دادگا دەڵێن، 'من مافی گۆمانلێکردنی خۆمم بەکارهێناوە و بەم شێوەیە دۆسیەکە دادەخەن. بەو هۆیەوە پۆلیسەکان ناترسن کە دەستگیر بکرێن و سزا بدرێن."

ئەو پۆلیسانەی کە کوڕەکەمیان کوشت، هێشتا لەسەر ئەرکەکەیان بەردەوامن

تورسون وتی، کاتێک سەرنج بدەینە دۆسیەی ئەو ٤٠٣ کەسە دەبینین کە ٩٩%ی پۆلیسەکان ئازاد کراون  و سزایەکی کەمی پارەیان بەسەردا سەپاندووە. تورسون ئاماژەی بەوەکرد کە سزای دوو ساڵ و مانگێکی زیندان لەسەر ئەو پۆلیسانە سەپێنرا کە کوڕەکەیان کوشت و لە ئێستادا دەستیان بە ئەرکەکە کردووەتەوە و لەسەر کارەکانیان دوورنەخراونەتەوە.

تورسون باسی ئەوەشی کرد، کاتێک لە تورکیا پۆلیس توندوتیژی دەکات، پارێزگار و وەزیر و دەزگا فەرمیەکانی دەوڵەتی دەست بە جموجووڵ دەکەن و ڕاگەیەنراوی هەڵە دەردەکەن و وتی،"ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنەی خاوەن کاریگەری نین، ئەگەر ڕێکخراوەکان هەستنە سەر پێ کۆمەڵگاش پشتگیریان دەکات، بەڵام لە تورکیا شتێکی بەم شێوەیە نییە. کاتێک ڕێکخراوەکان، سەندیکا و پارتەکان پێشەنگایەتی نەکەن، کاردانەوە دروست نابێت."

ف.ق