تورکیا: لە رۆژێکدا ٢٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١٨١٥ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون

وەزیری تەندروستی تورکیا ئاشکرای کرد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەسەر تویتەر ئاشکرای کرد، تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٨١٥ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

کۆجا هەروەها رایگەیاند، بە گشتی ژمارەی تووشبووان گەشتووەتە ٩ هەزار و ٢١٧ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەشی کە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ١٣١ کەس.

رۆژێک بەر لە بڵاوکردنەوەی ئەم ئامارە، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدابوو، تەنها ١٠٨ کەس بوو، هەروەها باس لە ٧ هەزار و ٤٠٢ حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسە دەکرا.

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ١٠ی ئازاردا راگەیێندرابوو.

ز.ش