تەندروستی عێراق: رۆژانی مەترسیدار چاوەروانمانە لە رووبەروبوونەوەی کۆرۆنادا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق هۆشداری دەدات کە رۆژانی سەخت و مەترسیدار چاوەروانی عێراق لە رووبەربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەمرۆ دوو-شەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق سەبارەت بە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا لە عێراق هۆشداری دەدات کە رۆژانی داهاتوو رۆژانی مەترسیدار دەبن لە عێراق بۆ رووبەربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای تێپەراندنی بەربەستی هەزار تووشبوو رۆژانە، وە پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو ١٥ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار بکرێت.

جێگری وەزیری تەندروستی حازم ئەلجەمیلی ووتی: "تێپەراندنی بەربەستی هەزار تووشبوو رۆژانە کارێکی زۆر جێگای دڵەراوکێیە بەهۆی پابەند نەبوونی هاووڵاتیان بە قەدەغەی هتووچۆ."

هەروەها حازم ئەلجەمیلی ئاماژەی ئەوەش کرد "تۆمارکردنی ١٢٥٢ حاڵەتی تووشبوون بەرزترین رێژەیە کە تۆمارکراوە لە رۆژێکدا لە عێراق، هەروەها بارودۆخەکەی بە تەقینەوەی پەتایەکی مەترسیدار وەسف کرد لەگەل بەرزبوونی حاڵەتەکەانی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بە رێژەی ٣٠ کەس لە رۆژێکدا، وە چاوەروان دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو ژمارەی تووشبووان بگاتە ١٥ هەزار کەس لە کاتێکدا عێراق هیچ کات زیاتر لە ١٠٠ حاڵەتی تۆمار نەکردووە لە رۆژانی پێش ٢٢ی ئایار.

هەروەها ئەو بەرپرسەی تەندروستی عێراق روونیشی کردەوە کە ٥٠-٦٠٪ لە کۆی تووشبووان دەکەوێتە بەغدای پایتەخت، ئەمەش بەهۆی لاوازی رێکارەکانی هێزە ئەمنیەکانە لە رووبەرووبوونەوەی پێشەڵکاری بڕیارەکانی قەدغەی هاتووچۆ کە هاووڵاتیان لەگەل وەکو پێویست گوێ نادەنە ئەو بڕیارانە.

ژ.ت