تەژەکە ئەوروپا: لە دژی عەقڵییەتى فاشیست تێکۆشانەکەمان بەهێزتر دەکەین

تەژەکە ئەوروپا هێرشەکانى دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمەکانى پاراستنی  مەدیا، کامپی پەنابەرانی مەخمور و شەنگال ئیدانەکرد و رایگەیاند "رۆژ رۆژی خاوەنداریکردنە لە شکۆ و کەرامەتمان".

بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا) رایگەیاند "ئەمشەو هێرشێکى گەورەى ئاسمانی کراوەتە سەر کامپی پەنابەرانی مەخموور، شەنگال و هەرێمەکانى پاراستنی مەدیا.

ئەو هێرشانە جیاواز و دابڕاو نین لە رووداوەکانى ئەمدواییەى ناوچەکە.

ئەوە پلانێکى پاکتاوکردن و سڕینەوە و داگیرکردنی سەرتاسەری کوردستانە.

دەبێت ئەوەمان لە بیر نەچێت، مەخمور ئێمەین، شەنگال ئێمەین و قەندیل ئێمەین!.

لە دژی ئەو عەقڵییەتە پاکتاوکەرە، سەرەتا داوا لە ژنان و گەنجان و هەموو گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین، کە تێکۆشان بەهێز بکەن و  هەموو شوێنێک بکەنە گۆڕەپانی چالاکی.

دەبێت رێکخراوە نێونەتەوەییەکان ئیدی خۆیان کەڕ، لاڵ و کوێر نەکەن و بە توندی هەڵوێستیان لە دژی ئەو رژێمە فاشیستە هەبێت.

رۆژ رۆژی خاوەنداریکردنە لە شکۆ و کەرامەتمان".

ژ.ت