جەنگاوەرانی هەدەبەهە لە ئیستەنبول لە دژی پۆلیس چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) رایانگەیاند، لە ١١ی ئادار لە دژی ئۆتۆمبێلێکى پۆلیس لە ناوچەى کوچکچەکمەجەی ئیستەنبول چالاکییەکیان ئەنجامداوە. لەو چالاکییەدا پۆلیسێک کوژراوە و ٢ پۆلیسی تریش بریندار بوون.

جەنگاوەرانی یەکەى دەلال ئامەد لە بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) لەبارەى چالاکییەکەیانەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە "لە ١١ی ئادار لە گەڕەکی کاناریا لە ناوچەى کوچوکچەکمەجەی ئیستەنبول لە کاتژمێر ٠٣:٤٠ – ٠٤:٠٠ لە دژی ئۆتۆمبێلێکى پۆلیس چالاکییەکەمان ئەنجامدا. یەکەکەمان لە چالاکییەکەدا بە چەکی لولەدرێژ تەقە و دەستڕێژیان لە ئۆتۆمبێلەکە کرد".

بەپێى ئەو راگەیاندراوە، لەو چالاکییەکەدا کە لە دژی پۆلیس ئەنجامدراوە، پۆلیسک کوژراوە و ٢ پۆلیسی تریش بریندار بوون.

جەنگاوەرانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) ئەوەشیان راگەیاندووە، دواى چالاکییەکە یەکەکەیان بە سەلامەتى لە ناوچەکە دوورکەوتونەتەوە.

 بە گوێرەی ئەو راگەیاندراوە، چالاکییەکەش بۆ بەرز راگرتنی یادی شەهید چیاگەر فەرماندەى بەرخودانى ناوچەى سووری ئامەد، کە ١٢ی ئادار شەهید بوو و هەموو بەرخودێرانی ئەفسانەیى ناوچەى سوور، کە شەهید بوون و هەروەها بۆ بەرزراگرتنی یادی ١٢ی ئاداری ١٩٩٥ کە چەندین رۆژ لە دژی پۆلیسەکانی گەزیی بەرخودان کرا و بەرخودێران لەلایەن دەوڵەتەوە کوژران، ئەو چالاکییە ئەنجامدراوە.

ژ.ت