'جەنگی حەفتانین تۆڵەیەکی گەورەیە'

باتووفا چەکدار گەریلای یەژاستار: کچە شۆخ و شەنگەکانی جەنگی حەفتانین. بە ڕاستی تۆڵەمان گەورەیە. پێویستە وەک سەرۆک ئاپۆ کە دەڵێێت: گەریلا خۆشەویستەکان دڵ و میشکتان بە تەندروستی بپارێزن'. پێویستە ئێمە بژین و شەڕ بکەین.

لەم ڕۆژە سەختانەی جەنگی حەفتانیندا نامەیەک کە لە لایەن باتووفا چەکدار فەرماندەی یەژا ستار نووسراوە جەوهەربوونی ژیانی گەریلا پیشان دەدات. یەکەم ڕستە پیشانی دەدات کە هێزی جەنگی حەفتانین لە ڕاستی هاوڕێیەتیە گەورەکەی دێت. سەرەتا فەرماندەی باتووفا چەکدار دەڵێت، "ئێوە هیوای گەورەی گەلن، گەلی ئێمە کە لەناو چنگی قڕکردنی فاشیزمدایە. ئێوە شەڕڤانی ڕێبەر ئاپۆی خاوەن ئیرادەیەکی وەک پۆڵان."

'بۆ ئەوەی تۆڵە لە دوژمن بکرێتەوە ئێمە خۆمان گەورە دەکەین'

باتووفا چەکدارفەرماندەی یەژاستار لە نامەکەیدا خۆشەویستی خۆی بەرانبەر هەڤاڵانی دەردەبڕێت و دەڵێت، "ڕێز و سڵاو و خۆشەویستیتان بۆ دەنێرم. ئێمە هەموو کاتێک لە خەمی ئێوەداین. ماوەیەکی زۆررە دوژمن هێرشی ئاسمانی فراوان ئەنجامدەدات، لەبەرئەوە پێویستە زۆر ئاگادار بن. بۆ خاتری ڕێبەرتی و بەهای هاوڕێیەتی پێویستە ساتێکیش دەست لە دیسیپلین و ڕێوشوێنەکان هەڵنەگرن. بۆ ئەوەی نەفرەتی خۆمان بەرانبەر دوژمن بۆ چالاکی تۆڵەکردنەوە، حسابخواستن لە ئەشکەنجەی ئیمڕالی و هەموو شەهیدە قارەمانەکان بگۆڕین، پێویستە ئێوە زۆر هوشیار و ئاگادار بن. ئەگەر شەهیدێکمان هەبێت پێویستە خۆمان جێگاکەی هەڵبژرین. خۆی کوالیتیەکی شۆڕشگێران ئەوەیە ئەو شوێنەی لێی شەهید دەبێت یان خۆی فیدا دەکات، ڕاست هەڵبژێریت.

' هەر هەڤاڵێک پێویستە خۆی سوپایەک ببینێت'

باتووفا چەکدار فەرماندەی یەژاستار لە سەرەتای نامەکەیدا دەڵێت، "ئێوە هیوای گەورەی گەلن، گەلی ئێمە کە لەناو چنگی قڕکردنی فاشیزمدایە. ئێوە شەڕڤانی ڕێبەر ئاپۆی خاوەن ئیرادەیەکی وەک پۆڵان. بۆیە دەزانم ئێوە بە هوشیاری و بەو ئیرادەیە دەجووڵێنەوە. جەنگاوەرانی جەنگی حەفتانین، مێژوو ئەم ڕۆژانە بە بەهێزی دەنووسێتەوە. جەنگی حەفتانین هەم لە ناو گەل و هەم لەناو هێزە پارێزوانەکەی ئێمەدا و لە هەموو شوێنێک هیوایەکی مەعنەوی بەهێزی دروست کردووە. ئێوە لە هەموو ساتێکدا خۆشەویستی ملیۆنان دایک و هەزاران هەڤاڵن و بزانن کە ڕێبەرتی و گەل هەستیان پێدەکەن. هەست بە هەموومان دەکات بۆیە پێویستە هەر هەڤاڵێک خۆی وەک سوپایەک ببینێت. دەزانین، زستانە و سەرمایە، زەحمەتی زۆریش هەیە."

'زستان بە جەنگی حەفتانین گەرم دەکەینەوە'

باتووفا چەکدار فەرماندەی یەژاستار لە بەردەوامی نامەکەیدا باسی لە زستانی سار و ئیرادەی پۆڵایی گەریلاکان دەکات و دەڵێت، "بەڵێ ئەم زستانە زستانێکی سەختە. بەڵام دڵ و مەعنەویاتی ئێمەش بەهێزە. ئێمە بە جۆش و خڕۆشی سەرکەوتن چالاکی خۆمان لە سەر رێچکەی بێریتان، ڕووبار، بەفرین، دلۆڤان و هەموو شەهیدانی جەنگی حەفتانین گەورەتر دەکەین. دەزانم ئێوەش هەمان هەستان هەیە، لەبەرئەوەی ئێمە خاوەن ڕۆحێکی گەورە و ئامانجێکی گەورەین. پێویستە ئێمە بە بۆچوونی سەرۆکایەتی لە ڕاستی شەڕ و ژیان و سەیری هەموو شتێکی بکەین. کاتێک ڕێبەرتی دەڵێت: ئێوە نەدەزانین بە پێی شێوازی من شەڕ بکەن و نەدەزانن ژیان بکەن' پێویستە ئێمە لەسەر ئەو بابەتە باش بیربکەینەوە."

'جەنگی حەفتانین تۆڵەیەکی گەورەیە'

باتووفا چەکدارفەرماندەی یەژاستار لە کۆتای نامەکەیدا باس لە خەباتی گەریلاکانی جەنگی حەفتانین دەکات و دەڵێت، "بەڵێ هەڤاڵەکان، لەم ڕۆژانەی داهاتوودا، کار و خەباتی گرنگ چاوەڕێمان دەکەن. ئێمە دەزانین ئێوەش خۆتان ئامادە دەکەن. بۆیە بزانن دوژمن هەموو شتێک دەکات. هەوڵ و چالاکیەکانتان تا ئێستا خۆش و هێژا بوون. بەڵام پێویستە ئاگاداریش بن. ئێوە هەمووتان خاوەن ئەو ڕوح و تایبەتمەندیەکان و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. دڵ و میشکمان، ڕوح و خۆشەویستیمان بۆ ئێوەیە. لە بازنەی خۆشەویستیدا بە پارێزراوی بمێننەوە هەڤاڵەکان! کچە شۆخ و شەنگەکانی جەنگی حەفتانین. بە ڕاستی تۆڵەمان گەورەیە. پێویستە وەک سەرۆک ئاپۆ کە دەڵێێت: گەریلا خۆشەویستەکان دڵ و میشکتان بە تەندروستی بپارێزن'. پێویستە ئێمە بژین و شەڕ بکەین."

ف.ق