حکومەتی تورک یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورک ڕایگەیاند، یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمارکراوە کە کەسێکی گۆمانلێکراو بووە و چەند ڕۆژێک بوو تێستی بۆکرابوو.

کۆجا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا حاڵەتەکەی ئاشکرا کرد و وتی، "دەمەوێت زانیاریەکی ناخۆش و مەترسیدار بڵاوبکەمەوە. هاوڵاتیەکمان کە گۆمانی لەسەربوو، ئاشکرابوو کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

کۆجا بێ ئەوەی باسی ڕەگەز و ناوی نەخۆشەکە بکات ڕایگەیاند، خانەوادەکەشی لە کەرەنتینەدان.

کۆجا ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر ڤایرۆسەکە بڵاویش بووبێتەوە، زۆر بڵاونەبووەتەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڤایرۆسەکە لە ڕێوشوێنەکانیان بەهێزتر نییە، بەڵام باسی ئەوەی نەکرد، چ ڕێوشوێنێکیان گرتووەتە بەر.

ف.ق